ئەردۆغان: لە شەمزینان ٤ سەرباز کوژراون و ٢٠ سەربازی تریش بریندار بوون

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە تەقینەوەکەى شەمزیناندا ٤ سەرباز کوژراون و ٢٠ سەربازی تریش بریندار بوون. سەرچاوە هەرێمییەکانیش باس لە کوژرانى سەربازی زیاتر دەکەن.

بەرپرسانى دەوڵەتى تورکیا ژمارەى ئەو سەربازانەى لە تەقینەوەى بنکەیەکى سەربازیدا لە ناوچەی سونگو تەپە لە سنووری گوندی ئۆرتاکلاری رووبارۆک دا کوژراون و بریندار بوون، دەشارنەوە.

وەزارەتى بەرگریى دەوڵەتى تورکیا دوێنێ راگەیاندبوو، ٧ سەرباز بێسەروشوێنن و ٢٥ سەربازیش بریندارن.

بەڵام ئەمڕۆ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا راگەیاند، ٤ سەربازیان کوژراون و ٢٠ سەربازی تریش برینداربوون.

سەرچاوە هەرێمییەکانیش باس لەوە دەکەن، ژمارەى سەربازە کوژراو و بریندارەکانى تەقینەوەى بنکە سەربازییەکەى تورکیا زۆر لەوە زیاترە، کە بەرپرسانى دەوڵەتى تورکیا باسی دەکەن.

ر.م