ئەسەپە: بۆ پشتگیریکردن، لەبەرامبەردادگای چاغلا کۆببنەوە

ESP(ئەسەپە) لەدژی دەستگیرکردنی بەڕیوەبەرەکانی کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند، شێوەی سیاسەتی شۆڕشگێری کراوەتە ئامانج و داوای کرد بۆ پشتگیریکردن، لەبەرامبەر دادگای چاغلا کۆببنەوە.

دەستەی بەڕیوەبەرایەتی ناوەندی ( ESP) لەبارەی دەستگیرکردنی ئەندام و بەڕێوەبەرانی پارتەکەی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە.

ڕاگەیەندراوەکە بەم شیوەیەیە:

"لە ١٠ی ئەیلولدا، لە نیوەشەودا شاهین توموکلوهاوسەرۆکی گشتی پارتەکەمان، حسێن ئلدان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی، ئایدین کلچدەرە ئەندامی ئەنجومەنی پارتەکەمان و پنار تورک سەرۆکی ڕێکخستنی پارتەکەمان لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکران.

شاهین توموکلو هاوسەرۆکی گشتی پارتەکەمان لە هەفتەیەکدا ٣ جار دەستگیرکرا و ئەمەش نیشانەی ئەوەیە بەڕیوەبەرایەتی پارتەکەمان و شێوەی سیاسەتی شۆڕشگێری بووەتە ئارمانج. شاهین توموکلو هاوسەرۆکی گشتی پارتەکەمان لە کۆمەڵکوژیەکەی سوروچدا بریندار ببوو و لە کۆڵانەکاندا لەدژی قەیومەکان خەباتی کرد و لە بەرخۆدانی مانگرتندا لە چالاکیەکاندا بەشدار بوو.

پارتەکەمان لەبەرامبەر هێرشەکان بیدەنگ نابێت و دەبێتە دەنگی هەژاران. ئێمە بانگ لە ڕای گشتی شۆرشگێر، دیموکرت و وڵاتپارێزەکان دەکەین، هەڵویست نیشان بدەن و بەیەکەوە هێرشەکان بشکێنین. هاوسەرۆک و ئەندامانمان ١٢ی ئەیلول دادگاییدەکرێن. بانگەوازیمان بۆ دۆستان ئەوەیە، هەموومان لەبەرامبەر دادگای چاغلا کۆببینەوە و یەکگرتنی شۆڕشگێری و بەرخۆدان گەش بکەین."

ک-ش