"ئەم هەڵبژاردنە بووەتە هیوای گەلان"

کوردستانیان و تورکیایەکانی دانیشتووى ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ی پووشپەڕ بەبێ وەچان کار دەکەن.

کوردستانیان و تورکیایەکانی دانیشتووى ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ی پووشپەڕ بەبێ وەچان کار دەکەن.

مارسەی

لە شاری مارسە-ی فەرانسا، لەسەرهەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ی پووشپەڕ کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا. لە کۆبونەوەکەدا ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە بەدەستی هاوپەیمانیى فاشیستیانەی ئاکەپە ومەهەپە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە باکووری کوردستان و عەفرین ئەنجام دەدرێت شەرمەزار کرا. راشگەیەندرا، کە دەبێت دەربارەی ئەو کۆمەڵکوژییانە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرەکانى بکرێت. بەشداربوانی کۆبوونەوەکە جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە کە دەبێت سەردانى هەموو دەنگدەرەکان بکەن و قەناعەتیان پێ بکەن بۆ ئەوەى بەشدارى لە دەنگداندا بکەن.

کارلسروهە

لە ئیالەتی بادەن وێرتەمبێرگ-ی ئەڵمانیا، نوێنەرانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەدەپە لە کارلسرووهە، پفورخەیم، فریبورگ، بادەن بادەن و برووخسەل لە شاری کارلسرووهە کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا لەسەرچالاکییەکان ڕاوبۆچوون ئاڵوگوڕ کرا و بۆ ماوەی داهاتوش بەرنامە و پرۆگرامی تر دانرا. لە کۆبونەوەکەدا دەستنیشان کرا کە دەبێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێمەکە بەرفراوان بکرێت. هەروەها  ئەرکی چاودێرانی هەڵبژاردن کە لە کۆنسولخانەکاندا لەسەر سەندوقەکاندا ئامادە دەبن دیاری کرا.

توولووس

لە شاری توولووس لە باشووری فەرانسا کۆبوونەوە بۆ گەل ڕێکخرا. کۆبونەوەکە لە بارەگای حیزبی کۆمۆنیستی فەرانسا بەڕێوە چوو. کۆبونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی مانگی گوڵان و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد. سەڤال گوندوگدوو بە ناوی یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست قسەی کرد و وتی، ژنان چارەنووسی هەڵبژاردن دیاری بکەن.

لە کۆبونەوەکەدا ڕەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل دەست نیشانی کرد کە ٢٤ی حوزەیران / ٣ی پووشپەڕ بووەتە هیوای هەمو گەلانی تورکیا و وتی "ئەردۆغان  بۆی دەرکەوت کە چی دیکە بەردەوامیدان بە بارای نائاسایی ناتوانێت وڵات بەرێوە ببات. بەڵام سەرەڕای ئەوەش بڕیاری هەڵبژاردنی دا و ئەو بڕیارەشی بۆ یەکەمجار لە رێگەى مەهەپەوە بڵاوکردەوە."

ر.م