ئەندامێکی تەڤگەری ئازادیی ٣٢ ڕۆژە لە بەندیخانەدا مانی لەخواردن گرتووە

ئیدریس سەلیم، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی ، ماوەی٤ مانگە لە بەندیخانەدایە و سەرەڕای نەخۆشیی ماوەی٣٢ مانگرتنی لە خواردن گرتووە.

ئیدریس سەلیم محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی هەولێر-ی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە ڕۆژی ٨ی ئایار/١٨ی حوزەیرانی  ٢٠١٩لە بازگەی نێوان مەخموور و هەولێر لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە  دەستگیرکراوە و تاوەکو ئێستاش لە بەندیخانەدایە . سەرەڕای دۆخی تەندروستی نالەباری ئیدریس سەلیم، ناوبراو ماوەی  ٣٢ ڕۆژە بەردەوامە لەمانگرتن.

تا ئێستا بەرپرسانی ئاسایش، ڕێگایان نەداوە هیچ پارێزەرێک بۆ ئیدریس سەلیم بگیرێت و بەدواداچوونی یاسایی بۆ بکرێت، هەروەها بەهیچ شێوەیەک دادگایی نەکراوە و کەیسەکەی بەکراوەیی ماوەتەوە.

ک-ش