ئەو بانگەشانەی دەربارەی شەنگال دەکرێت بەدرۆخرایەوە

قائیمقامی شەنگال و یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعب-ی لالەش، بانگەشەی کشانەوەی هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی لە شەنگال کشاونەتەوە بەدرۆ خستەوە. هەروەها ڕایانگەیاند کە لە شەنگال بێجگە لەهێزی عێراق وهێزەکانی یەبەشە هیچ هێزێکی دیکەی تێدانییە.

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژ نیوز خال عەلی، فەرماندەی فەوجی لالشی حەشدی شەعبی و فەهەد حامید، قائیمقامی شەنگال لەبارەی دەنگۆی کشانەوەی هێزە عێراقییەکان لە شەنگال و ڕادەستکردنی بە هێزی دیکەڕایانگەیاندووە  کە ئەو هەواڵانەی کە باس لە کشانەوەی حەشدی شەعبی لە ناوچەکە و ڕادەستکردنی بە هێزی دیکە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕستییەوە.

"هیچ رێکخراوێکی داعش بوونی نییە "

عەمید ڕایگەیاند بێجگە لە هێزەکانی عێراقی و حەشدی شەعبی هێچ هێزێکی دیکە لە شەنگال دا بوونی نییە .

هەروەها ڕاشیگەیاند کە هیچ رێکخراویکی داعش لەوهەرێمە نین،لەوهەرێمە ئارامی و سەقامگیری بەردەوامی هەیە .

وتیشی: هیچ هێزێکی بیانی لە شەنگال نییە، پێشتر فرقەیەکی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە شەنگال هەبوون، کە نزیک بە مانگێک پێش ئێستا ناوچەکەیان بەجێهێشت و چوون بەرەو موسڵ.

لە کۆتاییشدا وتی، دۆخی ئاسایش لە شەنگال ئارامە و هیچ جووڵەیەکی چەتەکانی داعش لە ناوچەکەدا نییە.

ک-ش