'ئەگەر داوای چارەسەری دەکرێت، پێویستە دەستی تورکیا ببڕدرێتەوە'

شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە – PYD) ڕایگەیاند، بە ڕێککەوتنەکان پێویستە دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکە بچێتە دەرەوە، بە پێچەوانەوە بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و وتی، "ئەگەر داوای چارەسەری دەکرێت، پێویستە دەستی تورکیا ببڕدرێتەوە."

شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە – PYD) هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشی داگیرکەری، ڕێبازی چارەسەر و کۆبوونەوەکانی کۆمیتەی دەستووری بنەڕەتی کرد.

شاهۆز حەسەن ڕایگەیاند، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دۆخێکی سەخت هەیە، ڕووداوەکانی هەرێمە پەیوەندی بە کێشەکانی سوریاوە هەیە. چاوەکانی هێزە خۆجێیی و دەرەکیەکان لەسەر ڕۆژئاوایە. لەبەرئەوەی ئەو خاکە لە ڕووی سەرچاوەی سروشتی و سروشت و کشتوکاڵەوە دەوڵەمەندە. هەروەها ژیانی دیموکراتی لە هەرێمەکە بنیاتنرا، ئەزموونی نوێ تاقیکرانەوە و کاریگەری لەسەر کورد و دەولەتانی دراوسیی سوریا بە تایبەتی دەوڵەتی تورک کرد و پێی دڵگرانە.

لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەوڵەتی تورک لە سیاسەتی خۆی بەرامبەر سوریادا پلان و پڕۆژە لەدژی خاکی باکووری سوریا دادەڕێژێت. بەو هۆیەوە پشتگیری لە گروۆە چەتەکان کرد کە هێرشی هەرێمەکە بکەن. دەوڵەتی تورک نەیتوانی لە ڕێگەی چەتەکانی داعش و ئەلنوسرە ئەنجام بەدەست بێنێت، لە ئێستادا خۆی هەوڵی داگیرکردنی هەرێمەکە دەدات.

ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕێگریکردن لە ستاتۆی کورد و لەناوبردنی سیستمی هەرێمەکەیە کە لە لایەن کورد، عەرەب، سوریانی، ئەرمەن و پێکهاتەکانی تری هەرێمەکە بە هاوبەشی دروستکراوە.

'بەرخۆدان بلانەکانی پوچەڵکردەوە'

حەسەن ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان لە سەرەتاوە هەڵیانداوە کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن، لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتن ئەنجامدرا، بەلام دەوڵەتی تورک وازی لە پلانەکانی بۆ داگیرکردنی نەهێنا. بەو ئامانجە دواجار لەگەل چەتەکانی دەستی بە هێرشی داگیرکەری کرد.

لەم پڕۆسەیەدا هەم ئەمریکا و هەم ڕووسیامان هوشیارکردەوە کە هەوڵە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بە تەنیا کاریگەری لەسەر گەلی کورد دروست ناکات، بەڵکو کاریگەری لە سەر هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە دەکات و سوریای نوێ دەخاتە نێو گێژاوێکەوە. ئێمە ڕامانگەیان، ئەگەر چارەسەریەک نەدۆزرێتەوە ئێمە لەدژی ئەم شێوە داگیرکەریە دەست بە بەرخۆدان دەکەین. لەگەڵ ئەوەشدا دەولەتی تورک شەڕ و کوشتن و کۆمەڵکوژی هەڵبژارد. ئێمەش بە مافی خۆمان دەزانینن و بەرگری و بەرخۆدان دەکەین.

بەرخۆدانی ئێمە لەدژی داگیرکەری پلانەکانیانی پوچەڵکردەوە. بەرخۆدانی ئێمە و پشتگیری ڕەوای گەلانی جیهان بۆ بەرخۆدانەکەمان، ڕۆژەڤێکی نوێی دروست کرد. بەو هۆیەشەوە دەوڵەتان جیهان سیاسەتەکەیان گۆڕی.

'ئێمە هیچ کاتێک داگیرکەری قبوڵ ناکەین'

لەبارەی ڕێککەوتنی ڕووسیا و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شاهۆز حەسەن ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە داگیرکەری لەسەر خاکەکەمان قبوڵناکەین. ئێمە تەنها ئاگربەستمان قبوڵکردووە. ئێمە لە کۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەوروپادا هەوڵماندا چارەسەریەکی بدۆزینەوە. بە هەموو کەسێکمان وت، داگیرکەری دەوڵەتی تورک قبوڵ ناکەین و لەدژی دەوەستینەوە.

بە ڕای ئێمە ئاگرست و ڕێککەوتن دەتواننن ببن بە دیالۆگێک بۆ داهاتووی سوریا. هاتنی هیزەکانی سوریا بۆ سەر سنور بیانووی تورکیا بۆ داگیرکەری دەڕەوێنێتەوە. ئەگەر هێزی تورک لە هەرێمەکە بمێنێتەوە گەلانی سوریا بەرخۆدان دەکەن.

ئەردۆغان ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا قبوڵ نەکرد. لەبەرئەوەی دەیەوێت باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیر بکات. ئێمە هەم بە ڕووسیا و هەمیش بە ئەمریکامان وت، 'دەوڵەتی تورک بە پێی ئاگربەست و ڕێککەوتنەکان ناجوڵێتەوە. ئەم شەڕەش نیشانەی ئەوەیە. دەوڵەتی تورک ئاگربەست و پەیمانەکان هەموو کاتێک پێشێل دەکات."

'بێ ئێمە لە جنێف هیچ شتێک چارەسەر نابێت'

شاهۆز حەسەن ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی لیژنەی دەستووری بنەڕەتی سوریا دا کە بێ نوێنەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەبرێن و وتی، "پێشتریش ڕامانگەیاندووە، قەیرانی سوریا بەم شێوەیە چارەسەر نابێت. لە جنێف ئێمە نەبین چارەسەری دروست نابێت. هەڵوێستێک کە تەنها لایەنەک وەک نوێنەر دەبینێت ناتوانێت چارەسەری بخوڵقێنێت. دەستنیشانکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکانی تەنها لایەنەک ناتوانێت چارەسەری لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. ئەگەر چارەسەری هەبێت، پێویستە هەموو لایەنەک لەناویدا بێت. لە لایەک ڕژێمێکی پەنجا ساڵە هەیە کە هۆکاری سەرەکی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانە و لە لایەکی ترەوە گروپێک هەیە کە بە پشتگیری هەندێک وڵات لەسەرپێیە و پێی دەڵێن "ئۆپۆزسیۆن". تورکیا پشتگیری لە گروپە جیهادیە توندرەوەکان دەکات و دیەوێت لەسەر مێزی دانوستان دایاننیشێنێت و ڕەوایەتیان پێبدات.

هێزێکی دیموکرات هەیە کە بانگهێشتنەکراوە، بەڵام لە سوریا نوێنەرایەتی ڕێگەی سێیەمین دەکات. سیستمی خۆسەری دیموکراتیک نە گرێدراوی ڕژێم و نە گرێدراوی هێزە هەرێمیەکانە. تاکە هێزە کە سوریایەکی دیموکراتی دەوێت، بەڵام لە سەر مێزی دانوستانەکان نابینرێت. لەبەرئەوەی ئێمە لە سەر مێزی دیالۆگ نین، چارەسەریش نادۆزرێتەوە.

هەموو کەسێک دەزانێت، تاکە هێزی دیموکرات لەسەر ئەم خاکە ئێمەین. نەبوونی ئێمەش لە سەر مێزی دیالۆگ کەموکورتیەکی گەورەیە بۆ داهاتووی سوریا. ئەوانەی لەسەر مێزن بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، بەڵام بەڕێوەبەری خۆسەری سوریایەکی دیموکرات دەپارێزێت.

'ئەگەر داوای چارەسەری دەکرێت، پێویستە دەستی تورکیا ببڕدرێتەوە'

هاوسەرۆکی پەیەدە ئەوەی خستەڕوو، "ئەو قسەیەی کە دەڵێ 'تورکیا قبوڵی ناکات، بیانووە'. دەوڵەتی تورک خۆی ئێمە دەکوژێت. دەیەوێت لەناومان بەرێت. ئەگەر ئێوە لەگەڵ تورکیا هەوڵی چارەسەری دەدەن، هیچ کاتێک ئەنجامێک بەدەستناهێنن. نابێت دۆخەکە بە دەوڵەتی تورکەوە ببەسترێتەوە.

تورکیا، ئیران و ڕووسیا کە گروپی ئاستانەن، دەیانەوێت هەموو شتێکی سوریا لە ژێر کۆنتڕۆلی ئەواندا بێت. بەم شێوەیە هیچ شتێک چارەسەر ناکرێت. بە تایبەتی بە هەڵوێستی دڕندەیی و دوژمنکارانەی سوریا هیچ شتێک چارەسەر ناکرێت. ئەگەر داوای چارەسەریەکی ڕاستەقینە دەکرێت، پێویستە دەستی تورکیا ببڕدرێتەوە."

شاهۆز حەسەن لەبارەی ڕێککەوتنی ئەوان لەگەڵ هێزەکانی ڕژێم وتی، "ڕێککەوتنەکە تەنها لەبارەی سنورەوەیە، ئێمە هەموو کاتێک ڕامانگەیاندووە، ئامادەین لەگەڵ ڕژێم دانوستان بکەین."

ف.ق