ئەڵمانیا هەستی بە 'ناوچەی ئارام' نەکردووە!

پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا لەبارەی 'ناوچەی ئارام'ی سەر سنووری تورکیا- سوریا ڕاپۆرتێکی پسپۆریی ئامادە کردووە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، کە کۆپییەکی گەیشتوەتە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) حکومەتی فیدراڵ ئاگای لە دۆخی هەرێمەکە نییە.

پەرلەمانتەری پارتی چەپ گۆکای ئاکبولوت چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، لەبارەی 'ناوچەی ئارام' کە ئەنقەرە و واشنتۆن لەبارەیەوە ڕێککەوتن و هەرەوەها لەبارەی هەڕەشەکانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا پرسیاری لە فەرمانگەی خزمەتگوزارییە زانستییەکانی پەرلەمانی فیدراڵ کردبوو.

فەرمانگەکە لە ئاستی 'پسپۆریی'دایە، لەبارەی 'ناوچەی ئارام' ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد، کە ئاخۆ هەرێمەکە بەپێی یاسای نێونەتەوەییەکانە یان نا، تێڕوانینی ئەڵمانیا لەبارەی هەڕەشەکانی داگیرکەریی ئەرۆدۆغانی تاوتوێ کرد. لە ڕاپۆرتەکەدا، کە زیاتر لەو کورتە هەواڵ دەچێت، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، لەبارەی پلانەکانی هێرشەکانی تورکیا لە دژی باکوری سوریا وتراوە کە ئەوان 'زاینارییان نییە'.

پۆزسیۆن و هەڵوێستی ئەڵمانیای ئاشکرا نەکرد

ئەو پسپۆرانە، کە ڕاپۆرتەکەیان ئامادە کردووە لەبارەی وتوێژەکانی 'ناوچەی ئارام'دا پۆزسیۆن و هەڵوێستی ئەڵمانیایان نەخستووەتەڕوو. بەناوی حکومەت بە سەرۆکایەتیى ئانگێلا مێرکل لێداوانێکی لەو شێوەیەیان ئاشکرا کرد: "حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا خاوەن ئەو زانیارییە نییە، کە دۆخی سنووری تورکیا و سوریا بسەلمێنێت".

فەرمانگەی خزمەتگوزارییە زانستییەکانی پەرلەمانی فیدراڵ لەبارەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی ڕۆژئاوا و باکوری سوریا-ش ڕایگەیاند، دۆخێکی وا نییە کە پێویستی بە 'خۆپاراستن' هەبێت، ئەو هەواڵانەی بیر خستەوە کە لەبارەی کشاندنەوەی چەکە قورسەکان لە هێزەکانی یەپەگە لە ڕاگەیاندنەکان بڵاو دەکرێنەوە.

ژ.ت