بارزانی کوشتنی هاووڵاتیان بە ڕەوا دەزانێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای شەهید کردنی هاووڵاتیانی شیلادزێ لەجێگەی ئەوەی دەوڵەتی تورکیا ئیدانە بکات، بیانووی بۆخۆیان دۆزییەوە. بارزانی، پەکەکە وگەلی تاوانبارکرد.

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەربارەی ڕاپەڕینی گەل لەدژی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسى ئەنجامدا.

 بارزانی داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەهەولێر،لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسى لە بۆردوومانەکانى ڕۆژى ٢٣ى کانوونی دوویەم لە لایەن سوپاى تورکیاوە کرد کە سنورى شارەدێى دێرەلوک، کە لەئەنجامیدا وچوارهاووڵاتى شەهیدبوون و دووهاووڵاتیش بێسەروشوێن بوون. بارزانی گەلی شیلادزێ کە لەهەمبەردەوڵەتی تورکیا ڕاپەڕیون وپەکەکەی تاوانبارکرد.

پەکەکەی تاوانبار کرد

بارزانی وتی، " سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاوەهایە، ئێمە بەهیچ شێوازێک ڕێگە نادەین کە خاکی ئێمە بۆهەڕەشە دروست کردن لەسەردەراوسێکانمان بەکار بهێنرێت."

بارزانی ئەوەیشی وت، "  ئە ڕێکخستنانەی بەنیازن بە بەکارهێنانی خاکی کوردستان کێشە و ئاڵۆزی لەنێوان ئێمە ودەراوسێکانماندا دروست بکەن. بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێم، ئێمە ئەوشتە قەبووڵ ناکەین."

هەڕەشەی لەگەل کرد

بارزانی ڕاشکاوانە گەلی تاوانبارکرد وهەڕەشەی سزادانی یاسایی هاووڵاتیانی کرد.

" بێگومان مافی هەرکەسێکە کە بەبێ تێکدانی ئارامی خۆپیشاندان بکات، بەڵام قەبووڵ ناکەین کە ئاراستەی خۆپیشاندەران بگۆڕدرێت و تووندوتیژی لێبکەوێتەوە.  بۆ ئەوەی کە رووداوی ئاوەها جارێکی تردووبارە نەبێتەوە لەسەردۆخەکە لێکۆڵینەوە دەکرێت، ئێمە بەشێوازێکی جیدی لەسەری دەوەستین وبەتوندى ڕووبەڕووى ئەوکەسانە دەبینەوە، کە خۆپیشاندانەکانیان بەلاڕێدا بردووە.

بارزانی لەوەڵامی پرسیارێکدا وتی، " بەداخەوە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا چەند هاووڵاتییەکی ئێمە کوژراون،" بەڵام ژمارەی شەهیدەکانی ئاشکرا نەکرد.

هیرشەکانی بە ڕەوا زانی

بارزانی وتی، " ئە شەهیدانە بەهۆی بۆردومانی گوندەکانەوە نییە، بەڵکو بەهۆی بۆردومانی هەرێمەکانی ژێردەستی پەکەکەیە." بارزانی بەو وتەیە هەوڵی دا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربە ڕەوا نیشان بدات، بەڵام ئەوەی ئاشکرا نەکرد کە لەهەرێمەکانی ژێردەسەلاتی پەکەکە بۆچی خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن.

باسی دەوڵەتی تورکیای نەگرد

بارزانی بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشەکان بەهۆی بوونی پەکەکەیە و وتی، "دەبێت ئێمە هۆکاری ئەو شتەی کە ناوچەکە بۆردومان دەکرێت لەناوبەرین و نەیهێڵین."

بارزانی بەکراوەیی باسی ئەوەی نەکرد کە مەبەستی لەو وتەیە چییە. بارازانی هیچ هەڵوێستێکی لەهەمبەردەوڵەتی تورکیا نەنواند.

ک-ش