بارودۆخی ئیمڕاڵی هه‌میشه نائاساییه!
ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی ده‌وڵه‌تی توركیا بڕیارێكی دیكه‌ی دا بۆ تووندتركردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری گه‌لی كورد و زیندانییه‌كانی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی.
ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی ده‌وڵه‌تی توركیا بڕیارێكی دیكه‌ی دا بۆ تووندتركردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری گه‌لی كورد و زیندانییه‌كانی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی.
بە گوێره‌ی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، داواکاری گشتیی کۆماری له شاری بوورسای تورکیا ده‌رباره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانییانی سیاسی؛ هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و ڤه‌یسی ئاكتاش كه له به‌ندیخانه‌ی دوورگه‌ی ئیمڕاڵی زیندانیكراون، بڕیارێكی دیكه‌ی داوه بۆ توندكردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، هەموو جۆرە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی و نووسین و سەردان بۆ ئیمراڵی له پارێزه‌ران و خانه‌واده‌ی زیندانییان قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
داواکاری گشتیی كۆماری له بوورسا لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٩دا، ١١ سزای بەسەر ئۆجالاندا سەپاندووە، هەروەها ١٥٦ لاپەڕە لە نامەکانی وەک بەڵگە بۆ هەوڵدان بۆ پێکهێنانی کودەتای ١٥ی تەمووز و شه‌ڕی عه‌فرین ناوزەدکردووە.
ڕۆژی ٢ی ئایار ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی توركیا ڕایگەیاند، بەهۆی باری نائاسایی و بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆن لە دژی پەکەکە، ئەو داواکارییەی داواکاریی گشتیی كۆماریی بوورسا قبووڵ دەکرێت و هەمو جۆرە پەیوەندییەک به ئیمڕاڵییه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت. دوابەدوای ئەو بڕیارە، پارێزەرانی ئۆجالان دژی ئەو بڕیارە ناڕەزایهتییان پیشاندا، بەڵام دادگه ناڕەزایهتییهكهی ڕەتکردەوە.
سەرەنجام بڕیاردرا بۆ ماوەی ٦ مانگ هەموو جۆرە دیدارێک لە ئیمرالی قەدەغە بكرێت، هەروەها بۆ ماوەی ٣ مانگیش پیوەندییە تەلەفۆنی و نووسینییەکان لە ئیمرالییەوە بۆ دەرەوە قەدەغە بكرێت.
s.m