باری ته‌ندرووستیی مانگرتوویه‌كی دیكه‌ی ستراسبۆرگ تێكچوو
به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستیی گوڵستان ئیكه یه‌كێك له مانگرتوانی ستراسبۆرگ كه ٥٤ ڕۆژه له مانگرتندایه، داوای ئامبولانس كرا.
به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستیی گوڵستان ئیكه یه‌كێك له مانگرتوانی ستراسبۆرگ كه ٥٤ ڕۆژه له مانگرتندایه، داوای ئامبولانس كرا.
باری ته‌ندرووستیی یه‌كێك له‌و ١٤ چالاكه‌ی له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٥٤ ڕۆژه له شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا مانیان له خواردن گرتووه، تێكچوو.
گوڵستان ئیكه كه یه‌كێكه له مانگرتوان و باری ته‌ندرووستیی دژوار بووه، بانگی ئامبولانسی بۆ كرا و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. د. فه‌خره‌دین گوڵشه‌ن كه پشكنینی بۆ گوڵستان كرد ڕایگه‌یاند، دۆخی ته‌ندرووستیی ناوبراو خراپه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ده‌ماری مێشكی گوڵستان ئیكه هه‌وی كردبێت، له‌به‌رئه‌وه په‌ستانی خوێنی هاوسه‌نگ نابێت، ئه‌وه‌ش فشار ده‌خاته سه‌ر دڵ.
s.m