دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانیانی ئه‌ورووپا (KCDK-E - كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا) ئه‌مڕۆ بانگه‌وازێكی بڵاوكرده‌وه و داوای له كوردستانیان و دۆستانی كرد به‌شداری بكه‌ن له خۆپیشاندانه‌كانی ١ی كانوونی یه‌كه‌م\١٠ی سه‌رماوه‌ز.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپادا هاتووه، «به‌رده‌وامیدان به قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه به واتای ڕێگرتن له تێكۆشانی دیموكراتی، ئازادی و یه‌كسانییه له توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.»
كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: «هێشتنه‌وه‌ی ناوی په‌كه‌كه له لیستی [ڕێكخراوه تێرۆریستییه‌كان] كه‌ڵكی بۆ چه‌ته‌كانی داعش و دیكتاتۆره‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌یه. ڕێكخراوه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌ژین له دژی قه‌ده‌غه و كریمینالیزاسیۆن، له دژی بڕیاره چه‌په‌ڵ، بێئه‌خلاق و ناحقووقییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به ٣ سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ی كورد، له مه‌یدانه‌كان تێده‌كۆشن.»
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی كوردستانیانی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی ١ی كانوونی یه‌كه‌م بانگه‌وازی كرد: «به‌تایبه‌تی له شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا، له هه‌موو وه‌ڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا، كه‌نه‌دا، ژاپۆن و ئووسترالیا ڕێپێوان و چالاكی ساز ده‌كرێن. بانگ له كوردستانیان و دۆسته‌كانیان ده‌كه‌ین كه له دژی قه‌ده‌غه و پیلانگێڕی خاوه‌نداره‌تی له سیاسه‌تمه‌دارانی خۆیان بكه‌ن و ١ی كانوونی یه‌كه‌م له هه‌موو ده‌ڤه‌رێكی جیهان بڕژێنه مه‌یدانه‌كان.»
كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند، به ڕۆحی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری به‌شداری له هه‌موو ئه‌و ڕێپێوانانه ده‌كه‌ن كه له دژی قه‌ده‌غه و پیلانگێڕیی سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان له چه‌ندین وه‌ڵات ساز ده‌كرێن.
s.m