بانگه‌وازیی به‌شداربوون له ڕێپێوانی ٢٢ی ئه‌یلوولی ئه‌ڵمانیا
پلاتفۆڕمی «ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت» بانگه‌وازی كرد كه هه‌موو كه‌س به‌شداربن له ڕێپێوانی ٢٢ی ئه‌یلوولی ئه‌ڵمانیا.
پلاتفۆڕمی «ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت» بانگه‌وازی كرد كه هه‌موو كه‌س به‌شداربن له ڕێپێوانی ٢٢ی ئه‌یلوولی ئه‌ڵمانیا.
پلاتفۆڕمی «ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت» به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان كه دوژمنی گه‌لانی كوردستان، توركیا و جیهانه، زیهنیه‌تی داعشی هه‌یه و دژبه‌ری دیموكراتییه، ٢٤ی حوزه‌یران له هه‌ڵبژاردندا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا ده‌ستی به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لاندا گرتووه و به‌رده‌وامی به دیكتاتۆره‌تیی خۆی ده‌دات.
پلاتفۆڕمی «ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت» ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌ردۆغانی دیكتاتۆر و هاوپه‌یمانه‌تییه فاشیسته‌كه‌ی زه‌خت له ئه‌كادیمیست، په‌یامنێر، ڕۆشنبیر، سه‌ندیكاوان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیلی كوردستان و توركیا و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌كات. له‌پێناو ئه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵكوژی و گرتن بێده‌نگیان بكات هه‌موو ڕێبازێك به‌كاردێنێت.
«به سیاسه‌تی یه‌كڕه‌نگكردن تێر نابێت كه بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو ناسنامه و باوه‌ڕییه‌كان ڕێبازی چه‌په‌ڵ به‌كاردێنێت، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامی به سیاسه‌تی شه‌ڕ و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی بدات له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیاش. له دوای داگیركردنی عه‌فرین و هێرشه‌كانی سه‌ر ڕۆژاڤا، ئێستاش هێرش ده‌كاته سه‌ر باشووری كوردستان و ده‌ستی به داگیركردنی كردووه. ئه‌م ئامانجانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كه به پشتیوانیكردن و به‌خێوكردنی چه‌ته‌كانی وه‌ك داعش ده‌یه‌وێت شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بڵاوبكاته‌وه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیكه‌وه تێكشكێنراون. دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان و هاوپه‌یمانه‌تییه فاشیسته‌كه‌ی كه ده‌رس له شكسته‌كان وه‌رناگرن، ئیدی ئه‌م شه‌ڕه چه‌په‌ڵه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌ده‌بات. ئه‌م شه‌ڕه چه‌په‌ڵه و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و له لایه‌ن ڕای گشتییه بینراوه، له لایه‌ن دێمۆكراته‌كان، پێشكه‌وتنخوازه‌كان و لایه‌نگرانی یه‌كسانییه‌وه به چالاكی ئیدانه كراوه. زۆر حكوومه‌ت و داموده‌زگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا كه گوێیان داخستووه له ئاست ئه‌م ئیدانه‌كردنانه و هه‌ڵوێستیان وه‌رنه‌گرتووه، به بێده‌نگییه‌كه‌یان پشتیوانی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه و شه‌ڕه ده‌كه‌ن.»
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پلاتفۆڕمی «ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت»دا هاتووه،«وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا له‌پێناو په‌یمانه چه‌په‌ڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆماری توركیا، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی فرۆشتنی چه‌ك و ئابووری، به‌ها مرۆییه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن. ئه‌ڵمانیا كه به فرۆشتنی تانك و ئامرازه‌كانی شه‌ڕ پشتیوانی ئه‌م شه‌ڕه چه‌په‌ڵه ده‌كات، به‌مه‌ش تێر نابێت و بۆ ٢٨-٢٩ی ئه‌یلوول ئه‌ردۆغانی دیكتاتۆری بانگهێشتی ئه‌ڵمانیا كردووه. ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا به بانگهێشتكردنی ئه‌ردۆغان كه تاوانی جه‌نگی كردووه و داگیركه‌ره، به‌ها مرۆییه‌كان و ویژدانی مرۆڤایه‌تی پێشێل كردووه. ئه‌ڵمانیا له بری ئه‌وه‌ی به مه‌ڕاسیمی سه‌ربازی پێشوازی له ئه‌ردۆغان بكات، پێویسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانی جه‌نگی كردووه، هه‌وڵی دادگه‌یی كردنی دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان بدات له دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.»
پلاتفۆڕمه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك ڕێكخراوه‌كانی ئه‌ڵمانیایی، كوردستانی و توركیایی، به پلاتفۆڕمی «ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت» ٢٢ی ئه‌یلوول له هه‌رێمه‌كان به ڕێپێوان ئیدانه‌ی دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن كه دوژمنی دیموكراتییه.
«ئێمه وه‌ك پلاتفۆڕمی [ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت] داوا له ڕێكخراوه‌كانی كورد، تورك، ئاشووری-سوریانی، لاز، چه‌ركه‌ز، ئه‌رمه‌ن، ژن، لاوان، عه‌له‌وی، موسوڵمان، مه‌سیحی و ئێزدییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین كه ڕۆژی ٢٢ی ئه‌یلوول به‌شداری بكه‌ن له ڕێپێوانه‌كانی [دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ی]، داوا له هه‌موو دیموكرات، شۆڕشگێڕ، بزووتنه‌وه‌كانی ئاشتی، ژنان و ژینگه‌پارێزان ده‌كه‌ین به‌شداری له‌و چالاكییانه بكه‌ن. بانگه‌وازمان بۆ پارته‌سیاسییه‌كان، سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل ئه‌وه‌یه ڕۆژی ٢٢ی ئه‌یلوول پێكه‌وه له‌م شارانه‌ی خواره‌وه له دژی دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان ده‌نگی خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه.»
شوێن و كاتی چالاكییه‌كان:
به‌رلین
شوێن: هێرمانپلاتس (Hermannplatz)
كاتژمێر: ١٧:٣٠
هامبۆرگ
شوێن: Merckado-Altona
كاتژمێر: ١٥:٠٠
برێمن
شوێن: Haubtbahnhof-Bremen
كاتژمێر: ١٥:٠٠
هانۆڤه‌ر
شوێن: Opernplatz-Hannover
كاتژمێر: ١٤:٠٠
دۆسلدۆرف
شوێن: Platz Vor dem Haupbahnof Düsseldorf
كاتژمێر: ١٣:٠٠
ئێسن
شوێن: Hauptbahnof Essen
كاتژمێر: ١٦:٠٠
فرانكفۆرت
شوێن: Hauptbahnof Frakfurt
كاتژمێر: ١٥:٠٠
شتوتگارت
شوێن: Lautenschlagerstr
كاتژمێر: ١٥:٠٠
s.m