بایک: لەدژی داگیرکەری پێویستە گەلی کورد وڵاتەکەی بەجێنەهێڵێت -١-

بایک: لەدژی داگیرکەری و قڕکردن پێویستە گەلی کورد بە هەموو شێویەک تێبکۆشێت و وڵاتەکەی بەجێنەهێڵێت.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

لە ساڵیادی پیلانگێڕی دا دەوڵەتی تورک هەم هێرشی ڕۆژئاوای کوردستان و هەم هێرشی ناوچە و گوندەکانی باکووری کوردستان دەکات. ئامانجی هێرشەکان چییە؟

قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شەڕێکی مێژوویی و بەرخۆدانێکی بەشەرەفدان. سڵاویان بۆ دەنێرم و پیرۆزباییان لێدەکەم. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. پێویستە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە بزانن هەموو گەلی کورد، ویژدانی مرۆڤایەتی لەگەڵ بەرخۆدانی ئەواندان. لە هەر شوێنێک شەرەفی بەرخۆدان هەبێت، لە هەر شوێنێک ویژدانی مرۆڤایەتی هەبێت، مرۆڤایەتی لەگەڵ ئەوانە. ئەوانەی تێکۆشان و فیدایەتی بکەن، هەموو کاتێک سەردەکەون. باجەکەی چی بێت و چ ئازارێک بچێشن، لە کۆتاییدا ئەنجام بەدەست دەهێنن. لەبەرئەوە گەلەکامن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە هەر چەند باجی قوڕس بدەن و ئازار بچێژن، بەڵام سەردەکەون. لە بەر ئەوەی گەل و مرۆڤایەتی لە گەڵ ئەواندان. شەڕێکی ڕەوا بەڕێوەدەبەن. شەڕی شەرەف دەکەن. شەڕی ئازادی و دیموکراسی دەکەن. هیچ کەسێک ناتوانێت بەرامبەریان بووەستێتەوە. دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک هەرچەندێک چەکی قوڕس بەکاربهێنێت هیچ کاتێک ناتوانێت ئیرادەی بەرخۆدان و ئازادی و دیموکراسی تێکبشکێنێت. ئەو شەڕەی لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێکرا واتای خۆی هەیە. هەرموو مرۆڤێکی کورد کە خاوەنی نرخی مرۆڤایەتی، ویژدانە دەتوانێت لەماناکەی تێبگات. دەزانرێت لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لە سوریا دەست بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کرا. بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا دەربکەن و تەڤگەری ئازادی گەلی کورد لەناوببەن. بۆ ئەوەی قڕکردنی گەلی کورد سەربکەوێت. بۆیە دەستیان بە پیلانگێڕی کرد. هەرچەندێک پیلانگێڕیەکان بەرەو پێشەوە برد و هەوڵیاندا ئەنجامێک بەدەست بێنن، بەڵام نەیانتوانی. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد، دۆستانی گەلی کورد و شەرڤانانی ئازادی و پەکەکە بەیەکەوە دژی پیلانگێڕی تێکۆشانیان کرد. نەیانتوانی پیلانگێڕیەکە ببەنە سەر. زۆربەی لایەنەکانی پیلانگێڕیەکە پووچەڵکرانەوە. جارێکیتر لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی گەلەکەمان دەستیان بە پیلانگێڕی کرا. چ واتەیەکی هەیە؟ دەیانەوێت پیڵانگێڕیەکە بەرەو پێشەوە بەرن و ئەنجامێک بەدەست بێنن. لە سوریا دەستیان پێکرد و لە سوریا بەردەوامە. دەیانەوێت پیڵانگێریەکە بگاتە ئامانجەکەی خۆی. واتە تێکۆشانی ڕیبەر ئاپۆ کە بۆ کوردان، گەلان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ مڕۆڤایەتی داوە لەناوببەن. بۆ ئەوەی لە سەر ئەو بناغەیە دەست بە قڕکردنی گەلی کورد بکەن. لە بەر ئەوەی بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکەنە سەر تەڤگەری ئازادی و گەلی کورد. پێویستە گەلی کورد و مرۆڤایەتی لە ئامانجی هێرشەکەی داگیرکەری فاشیست تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی تورکیا باش تێبگەن. ئامانجیان ئەوەیە هەم لە باکوور و هەم لە ڕۆژئاوا گەلی کورد لە سنوور دووربخەنەوە. بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان بەشەکانی کوردستان بچڕێنن. بۆ ئەوەی بتوانن گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکەن و قڕیان بکەن. لە هەمان کاتدا لە جزیری بۆتان تا پرسووس و بیرەجیک هێرش دەکەنە سەر گەلی باکووری کوردستان. تۆپبارانیان دەکەن و گەلەکەمان شەهید و بریندار دەکەن. دەڵێن قەسەدە هێرش دەکات. بە زۆر دەلێن شەڕ هەیە، پێویستە ئێوە سەرێکانی، سوروص، بیرەجیک و جزیر چۆڵ بکەن. لە ژێر پەردەی شەڕ دەیانەوێت خەتی سنوری لە دیوی باکووری کوردستان چۆڵ بکەن. ڕاستی ئەمەیە. بەو هۆیەوە گەلەکەمان لە باکوور پێویستە شار و گەندەکانیان چۆڵ نەکەن. هەرچەند هاوەن و تۆپیان تێدەگرن باتێیانگرن، جەند کۆمەڵکوژی دەکەن بابیکەن، پێویستە هیچ کەسێک گوند و شار و ماڵەکانیان چۆڵ نەکەن. ئەگەر چۆڵیبکەن واتە خزمەتی سیاسەتی داگیرکەران دەکەن. داگیرکەران دەیانەوێت بەم شێوەیە پەیوەندی نێوان ڕۆژئاوا و باکوور نەهێڵن. لە هەردوولا دەیانەوێت کوردەکان بار بکەن. بۆ ئەوەی بتوانن قڕیان بکەن. بەو هۆیەوە هەم لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەم لە باکووری کوردستان دەستیان بە هەمان سیاسەت کردووە. پێویستە لە هەردوولا گەل ماڵەکانیان چۆڵ نەکەن.   ئەگەر چۆڵی بکەن جارێکیتر ناتوانن ڤگەرێنەوە سەر گوند، شار و ماڵەکانیان. ئەمە بە واتای مردنی کوردە. کورد لە قۆناغی مان نەماندایە. ئەگەر گەلی دەیەوێت بە ناسنامەی خۆی، بە نرخەکانی خۆی و بە زمان و کلتوری خۆی بژی پێویستە باجی گەورە بدات و لەدژی داگیرکەری و قڕکردن بووەستێتەوە. ئەو کاتە دەتوانن بژین. بەو شێوەیە نەبێت، ئامانجی داگیرکەریان کوشتنی کوردە و بە ناوی کورد و کوردستان چی هەبێت، لەناوی دەبەن. ئەوەش ناشارنەوە. ئەگەر ڕێگری لێنەکرێت، بڵێین شەهید نەبن، بریندار نەبن و کۆچبەر ببن، داواکاری داگیرکەران جێبەجێ دەبێت، بەو شێوەیە بە دەستی خۆتان ئامادەکاری بۆ مردن دەکەن.

بەر لە هێرشەکە وتووێژی "هەرێم و میکانیزمی ئارام" هەرێمەکە بێهێز و بێچەک کرا و دواتر رێگەیان بە هێرشەکەدا. ڕۆڵی هێزە نێودەوڵەتیەکان لە هێرشەکەدا چییە و چۆن دەیبینن؟

ڕاستە. هەموو کەسێک دەزانێت، ڕووسیا و ئەمریکا بۆ بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد دەکات قوربانی. گەلی کورد بۆ مڕۆڤایەتی و بۆ ئەوانیش خزمەتێکی گەورەی کرد. لەدژی داعش کەس شەڕی نەکرد، کورد شەڕی کرد. شەرڤانانی ئازادی شەڕیان کرد و باجی زۆریان دا. گورزی گەورەیان لە داعش دا. دەوڵەتانی جیهان و مڕۆڤایەتیان لە بەلایەکی گەورە ڕزگار کرد. هەموو کەسێک قەڕزاری گەلی کوردە. لە جێگەی ئەوەی قەڕزەکەیان بدەنەوە چی دەکەن؟ پێچەوانە یارمەتی داعش دەدەن. یارمەتی ئەردۆغان دەدەن. بۆ ئەوەی ئەردۆغان و داعش تۆڵە لە کورد بکەن. دەیانەوێت کۆمەڵکوژی سەر گەلی کورد تەواو بکەن. ئەمریکا چی وت، "پەیوەندی ئێمە لەگەڵ یەپەگە و یەپەژە سیاسی نییە، سەربازیە". هیچ کاتێک پەیوەندی سیاسیان برەوپێنەدا. هیچ کاتێک خۆسەری دیموکراتیکیان قبوڵ نەکرد. هەوڵیاندا شەرڤانانی فیدایی، شەرڤانانی ئازادی بۆ ئامانجەکانی بەکاربهێنن. لە تورکیا کۆبوونەوەیەک کرا. تورکیا و ئێڕان و ڕوسیا. لە ئەنجامدا چییان وت، "ئێمە خۆسەری دیموکراتیک قبوڵ ناکەین، ئێمە ئیرادەیەکی بەو شێوەیە ناناسین". دواتر ئەمریکا و تورکیا وتیان، "بۆ سنور هێزێکمان دروست کرد، ئێمە سنور دەپارێزین." بەم شێوەیە دەستیان بە دوریەی هاوبەش کرد. فڕۆکە و ئۆتۆموبیلی ئەمریکا و تورکیا دەوریەیان کرد. دوای چەند ڕۆژ ئەمریکا وتی،"ئێمە سەربازەکانمان دەکشێنینەوە". دوای ئەوەش تورکیا هێرشی کرد. واتە ئەمریکا بە ناوی پاراستنی سنور، بۆ ئەوەی تورکیا بجێتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێگەکەی کردەوە. بەم رێککەوتنە ڕێگەکەی کردەوە و ڕەوایەتی بە هێرشەکەی دا. ڕێگەکە داخرا بوو. هیچ ڕەوایەتیەکی تورکیا نەبوو. بەڵام بەو رێککەوتنە ئەمریکا هەم هانی دا و هەم ڕێگەکەی کردەوە. ڕووسیاش پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە چوونی تورکیا ڕەوایە. واتە بەیەکەوە پلانەکەیان بەڕێوەبرد. بۆ بەرژەوەندیەکانیان پلانەکەیان داڕشت. بەڵام کورد خزمەتی ئەوانی کردبوو. بۆ ئەوان و مڕۆڤایەتی. لە جێگەی ئەوەی قەڕزەکانیان بدەنەوە. دوژمنایەتیەکی گەورەی کوردیان کرد. بەو هۆیەوە بەرپرسی کوشتن ئەمریکا ڕوسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیان. ناتوانن لەو بەرپرسیاریە ڕاکەن. هێشتاش چێ دەکەن؟ ئەردۆغان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاشکرایی وتی، "باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیر دەکەن." هیچ کەسێک لەدژی قسەی نەکرد. ئەمە شەرمێکێ گەورەیە و بێئەخلاقیەکی گەورەیە. هەندێک لە دەوڵەتان دەڵێن، 'چەک بە تورکیا نافرۆشین' هەندێکیان دەڵێن 'چەکفرۆشتنمان ڕاگرتووە' دووڕوویەکی گەورە دەکەن، بۆچی وا دەکەن؟ بۆ ئەوەی هەڵوێستی مرۆڤایەتی لەدژیان نیشان نەدرێت. دەیانەوێت گەلەکانیان هەڵوێست نیشان نەدەن و بەو شێوەیە گەلی کوردیش هەڵخەلەتێنن. واتە هەڵخەڵەتاندن کاری سەرەکیانە. بۆ ئەوەی کورد و ڕای گشتی ئازاد و دیموکرات هەڵخەلەتێنن، بەو شێوەیە خۆیان پیشان دەدەن. لە ژێرەوە چەک دەدەن بە تورکیا. قەڕزی پارە دەدەن بە تورکیا. پەیوەندیەکانیان لەژێرەوە لەگەڵ تورکیا بەهێز دەکەن. پێویستە گەلەکەمان ئەمە ببینێت. ئەمە لەبیر مەکەن. پێویستە گوێ لەو قسانە نەگیرێت. قسەی پڕوپووچە. ئەو قسانە لە خزمەتی داگیرکەری قڕکەری فاشیستی تورکە. بۆ ئەوەی داگیرکەری تورک بتوانێت کورد قڕ بکات. کۆبوونەوە دەکەن. ڕاگەیەندراو بڵاو دەکەنەوە. بەلام هیچ کاتێک دژی تورکیا هەڵوێست پیشان نادەن. ناڵێن 'چ کارێکت لە باکووری سوریا هەیە. پێویستە بو زوترین کات بچیتە دەرەوە'. لەدژی تورکیا هیچ بڕیارێک نادەکن. بە قسەکانیان پشتگیری تورکیا دەکەن. بە تورکیا دەلێن بەردەوام بە. تورکیا ژی بەردەوامە. بەو هۆیەوە تورکیا داگیرکەریەکەی ڕاناگرێت. هەتا بەو رادەیەی دەڵێن، 'تورکیا هەندێک شوێن دەگرێت و هێرشەکانی دەوەستێنێت'. ئەوە درۆیە و دەیانەوێت گەلەکەمان هەڵخەلەتێنن. ئەردۆغان بە ئاشکرایی وتی، "لە فورات تا دیجلە و حەسەکە هەموویان بەدەست دەهێنم. پلانی تورکیا ئەوەیە کورد لە ڕۆژئاوا نەمێنێت. پێویستە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا ئەو ڕاستیە ببینێت. گوێ لە هەندێک لێدوان نەگرێت. بڕوایان بە خۆیان و شەڕڤانەکانیان بێت. تا تورکی داگیرکەر لە سوریا بچێتە دەرەوە دەبێت بەردەوام بن لە سەر بەرخۆدانە بەشەرەفەکەیان. ئەمەیە هێڵە ڕاستەکە. وەک تر شتێک کە ژیان بۆ کورد بگەڕێنێتەوە نییە. لە دەرەوەی ئەوە کورد هیچی دیکە نییە بیکات. پێویستە کورد ئەمە باش بزانێت.

هەندێک وڵاتی عەرەبی هەن، هەڵوێستەکانیان باشە. لەوانەیە نەتوانن لە ڕووی پراکتیکیەوە فشارێکی زۆر لە سەر ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەوروپا و ڕووسیا دروست بکەن. بەڵام بڕیار و هەڵوێستەکانیان باشە. بە تایبەتی میسر و فڵستین، سڵاوی خۆمان بۆ ئەوان دەنێرین. پێویستە گەلەکەمان بزانێت پیلانێکی زۆر گەورە لە سەر ئێمە هەیە. بە تەنها لە سەر ڕۆژئاوا نییە لە سەر هەموو تەڤگەری کورد و هەموو بەشەکانی کوردستانە. لە سەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە. لە سەر پەکەکە و گەریلا و لە سەر شەرڤانانی ئازادی و کوردی ئازاد هەیە. پیلانگێڕی لە ئاستێکی بەرزدایە. ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکان بەشدارن لە پیلانەکەدا. بۆ ئەوەی گەلەکەمان تێنەگات، هەندێک لێدوان دەدەن. سیاسەتەکەیان چییە؟ ڕاکە و بیگرە. واتە با کورد و دەوڵەتی تورک شەڕ بکەن و هەردووکیان تێک بچن. هەردووکیان بخەینە خزمەتی خۆمان. سیاسەتەکەیان ئەمەیە. پیویستە کورد بۆ خۆیان بن. بۆ کەسێکی تر بەرخۆدان نەکەن. نەبنە موڵکی کەسێکی تر. بۆ خۆیان و مڕۆڤایەتی بن. پێویستە بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ خۆیان بکەن. بروام وایە گەلەکەمان ڕاستی ئەمریکا و ڕووسیای باش شیکردووەتەوە. بینیان کوردیان کردە قوربانی بەرژەوەندیەکانیان. بۆیە کورد ناتوانێت پشتیان پێببەستێت. پێویستە گەلی کورد بڕوای بە خۆی هەبێت و لە سەر هێزی خۆی ڕاوەستێت و بە دەرفەتی خۆی تێکۆشان بکات. پەیوەندی لەگەڵ گەلانی تر بکات. بەو شێوەیە دەتوانێت ئەنجام بەدەستبهێنێت. ئەگەر لەو ڕەگەز و پێوانەیە دوور بکەوێتەوە و پشت بە هەندێک دەوڵەتی تر ببەستێت یان لێدوانە درۆکانیان وەک بناغە وەربگرن، ئەو کاتە بە دەستی خۆیان مردنی خۆیان ئامادە دەکەن. پێم وایە داگیرکەری تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەتە هۆی ئەوەی هەموو کوردێک ئەو ڕاستیە ببینێت.

ف.ق