بزوتنەوەی ژنانی کوردی ڕووسیا هێرشی سەر ژنانی شەرمەزار کرد

بزوتنەوەی ژنانی کوردی نێونەتەوەیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە لەژی ژنانە و نوێنەرایەتی بەرەی فاشیست دەکات.

بزوتنەوەی ژنانی کوردی نێونەتەوەیی ڕووسیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هێرشی سەر ژنان و دەزگاکانی ژنانی شەرمەزار کرد.

لە راگەیەنراوی بزوتنەوەی ژنانی کوردی نێونەتەوەیی ڕووسیادا هاتووە:

"حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە هەموو ڕۆژێک ڕووی فاشیستی خۆی زیاتر ئاشکرا دەکات. لەو ڕۆژەوەی ئەم حکومەتە هاتووەتە سەر دەسەڵات دەستدرێژی سەر ژنان هەزار جار زیادی کردووە. بە هەزاران ژن کوژراون. ئەو ژنانەی کە لەبەرانبەر ئەم دەسەڵاتەی دەوەستنەوە  دەستگیردەکرێن.

لەم دواییانەدا بکوژ و دوژمنانی گەلیان ئازاد کرد و جارێکیتر دوژمنایەتی بەرانبەر ژنانیان ئاشکرا کرد.

ئەو ژنانەی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بەرخۆدان بەهێز دەکەن و پێشەنگایەتی ژنانی جوان دەکەن، بوونەتە مۆتەکەی دەسەڵاتی پیاوسالاری ئاکەپە و مەهەپە. لەبەرئەوەی بەرخۆدانی ژنان خۆشتر دەبێت و ئەوەش بە واتای کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی فاشیستی پیاوان دێت.

لەم دواییانەدا ئەندامانای کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا و چالاکوانانی بزوتنەوەی ژنانی ئازادیان دەستگیرکرد. ئەم هێرشە لەدژی هەموو ژنان ئەنجامدراوە. بە هێزی رێکخستنی خۆمان ئەم هێرشانە پووچەڵ دەکەینەوە.

ئێمە وەک بزوتنەوەی ژنانی کوردی نێونەتەوەیی ڕووسیا هێرشی سەر ژنان شەرمەزار دەکەین، دەمانەوێت کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا و چالاکوانانی تەژەئا ئازاد بکرێن. ئێمە داوا لە هەموو ژنان و ڕێکخستنەکانی ژنان دەکەین کە لەبەرانبەر ئەم هێرشیانە بەشداری لە گۆرەپانی بەرخۆداندا بکەن."

ف.ق