بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر بۆ ٢ی تشرینی دووەم بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە

کۆردیناسیۆنی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە – TCŞ) داوای لە گەنجانی کورد لە ئەوروپا کرد، ٢ی تشرینی دووەم بە شێوەیەکی فراوان بەشداری لە چالاکی و خۆپیشاندانەکاندا بکەن.

کۆردیناسیۆنی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە – TCŞ) لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای لە گەنجانی کورد لە ئەوروپا کرد، ٢ی تشرینی دووەم بە شێوەیەکی فراوان بەشداری لە چالاکی و خۆپیشاندانەکاندا بکەن.

هەروەها ڕایگەیاند، دەستکەوتەکان لە ڕێگەی تێکۆشانی هاوبەش، وەک شۆڕشی ڕۆژئاوا، دەبێتە دەستکەوتەکانی هاوبەشی هەموو گەلان.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، "کاتێک بەرخۆدانی شەرەف لە ڕۆژئاوا بۆ ڕاپەرینی ئازادی نێونەتەوەیی گۆڕا، ئەو کاتە دەبێتە گەورەترین دەستکەوت. بەو هۆیەوە پێویستە ئێمە لە هەموو جێگەیەک لەبەرامبەر هێرشی فاشیست کە لە دژی فەلەسەفەی مرۆڤی ئازادی ڕۆژئاوا ئەنجامدەدرێن، بڵێێن 'ئێمە ڕێگە نادەین'.

بە ناوی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر ئێمە بانگەوازیمان بۆ گەنجانی ئیتەرناسیۆنال، شۆڕشگێر و وڵاتپارێزی ئەروپا ئەوەیە، ٢ی تشرینی یەکەم بە ڕوحی هەڤرین ، بەرخۆدان و ئاماراکان لە گۆڕەپانەکان بەرخۆدان پیشان بدەن و پەیامێکی مێژووی بە فاشیست و هاوکارەکانیان بدەن کە هیچ کاتێک لە بیری نەکەن.

ف.ق