له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH)دا ئاماژه به‌و زه‌خت و زۆردارییانه كراوه كه له كاتی كوده‌تاكه له دژی سه‌ندیكا، پارتییه‌ساسییه‌كان، كۆمه‌ڵه و ناوه‌نده كولتوورییه‌كان كراوه. ده‌ستنیشانی كردووه له كاتی كوده‌تاكه شۆڕشگێڕه‌كان، سۆسیالیست و وه‌ڵاتپارێزه‌كان ده‌ستگیركراون و قسه‌كردن، نووسین و ناوی كوردی قه‌ده‌غه كراوه. هه‌روه‌ها نكۆڵی له ناسنامه‌ی كورد كراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی (HBDH)دا هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه له دوای كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ١٢ی ئه‌یلوولی فاشیست، ١ ملیۆن و ٦٨٣ كه‌س ڕووبه‌ڕووی زه‌خت و زۆرداری بوونه‌ته‌وه، ٦٥٠ هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراوه و ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر سه‌دان ژن. هه‌روه‌ها ٥١٧ كه‌س له‌سێداره دران. هه‌روه‌ها ١٨ شۆڕشگێڕ له‌سێداره دراون. له كاتی ده‌ستگیركردن و له زیندانیش‌دا ١٧١ كه‌س كوژران. به‌گشتی ٢٩٩ زیندانی كوژراون كه ١٤ له زیندانییه‌كان له كاتی مانگرتن له خواردندا ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
«دوای ٣٨ ساڵ دیسان هه‌لومه‌رجی كوده‌تا و به‌رخۆدان هه‌یه»
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ستنیشانی كردووه، «١٥ی ئابی ١٩٨٤ له باكووری كوردستان به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه، به هه‌ڵمه‌تی گه‌ریلا، به تێكۆشانی هێزه شۆڕشگێڕ و دیموكراته‌كان له ڕۆژاڤا، به قوربانیدانی زۆر ئه‌و دیواری ترسه هه‌ڵوه‌شێنرا كه كوده‌تا داینابوو. ئاگری ئازادی له كوردستان هه‌ڵكرا و خۆی گه‌یانده زۆر ناوچه.»
«له شوێنی ئه‌ڤره‌ن، ته‌یب دانیشتووه»
«له ٣٨هه‌مین ساڵیادی كوده‌تادا، له شوێنی ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه‌كه‌ی ١٢ی ئه‌یلوول، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی كۆشك په‌یدا بووه. له شوێنی كه‌نان ئه‌ڤره‌ن، ته‌یب ئه‌ردۆغان دانیشتووه. ڕژێمی ئه‌ردۆغان به بڕیارنامه‌كانی باری نائاسایی، به ده‌ستی ده‌وڵه‌ت چالاكییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات و چیاكانی كوردستان بۆردومان ده‌كات، دارستانه‌كان ده‌سووتێنێت، كۆمه‌ڵه و ڕۆژنامه‌كان داده‌خات و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ده‌گرێت.»
«گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان تووندتر ده‌كرێت»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له ئیمڕاڵی گۆشه‌گیری و زه‌خت له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان تووندتر ده‌كرێت، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سێداره‌دان ده‌كه‌ن. جلوبه‌رگی یه‌كڕه‌نگ به‌سه‌ر زیندانییه شۆڕشگێڕ و وه‌ڵاتپارێزه‌كاندا ده‌سه‌پێنن، به زه‌خت و زۆرداری ئه‌شكه‌نجه زیاد ده‌كرێت.
«له بری به‌رخۆدان هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه نییه»
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) له توركیا له كۆتاییدا ڕایگه‌یاندووه: «هه‌ر كه‌سێك به خۆی ده‌ڵێت به‌هادارم، مر‌ۆڤم، شۆڕشگێڕم، دیموكراتم، وه‌ڵاتپارێزم، ده‌بێ له دژی دیكتاتۆره‌تیی به ڕێبه‌رایه‌تیی ته‌یب ئه‌ردۆغانی فاشیستی دواكه‌وتوو خۆڕاگرێت و تێبكۆشێت. ئاگری به‌رخۆدان كه به كوده‌تا و زوڵم دانه‌مركاوه‌ته‌وه، پێویسته گه‌ش بكرێت. ئه‌وانه‌ی به كوده‌تا بوونه ده‌سه‌ڵاتدار به شۆڕش تێكده‌شكێنرێن. ڕژێمی ١٢ی ئه‌یلوول تێكشكێنرا، ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ته‌یب ئه‌ردۆغانی فاشیستی دواكه‌وتووش تێكده‌شكێنرێت. گه‌لانی خۆڕاگر سه‌رده‌كه‌ون.»
s.m