كۆردیناسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ (DGH) ڕایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له شاری ئیسته‌نبووڵی توركیا چه‌ند چالاكییه‌كیان كردووه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌م چالاكییانه كراون:
«له ٤ی تشرینی دووه‌م\١٣ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ٢٠ یه‌كینه‌ی شه‌هید ئاتاكان ماهیر له گه‌ڕه‌كی گا‌زیی ئیسته‌نبووڵ دژی كامێراكانی چاودێری به بۆمبی ده‌نگی چالاكییان كردووه.
له ١٦ی تشرینی دووه‌م\٢٥ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ٢٢:٢٠ یه‌كینه‌ی شه‌هید ئاتاكان ماهیر له گه‌ڕه‌كی گا‌زیی ئیسته‌نبووڵ چالاكیی بڵاوكردنه‌وه و هه‌ڵواسینی پانكارتیان ئه‌نجام داوه.
له ٢٣ی تشرینی دووه‌م\٢ی سه‌رماوه‌ز یه‌كینه‌ی شه‌هید ئاتاكان ماهیر له گه‌ڕه‌كی گا‌زیی ئیسته‌نبووڵ دژی ئۆتۆمبێلێكی دوژمن چالاكییه‌كی ده‌نگداریان ئه‌نجام داوه.»
«چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن»
بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ (DGH) ڕایگه‌یاندووه، «دوای چالاكییه‌كانمان دوژمن هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كه و ناسنامه‌ی خه‌ڵكیان كۆنتڕۆڵ كردووه. تیمه‌كه‌مان هێشتا له‌سه‌ر كاره. ئێمه جارێكی دیكه ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین كه چالاكییه‌كانمان زیاتر ده‌بن.»
s.m