بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ له ئه‌ورووپا دامه‌زرا
لاوانی كوردی ئه‌ورووپا ئه‌مڕۆ له شاری بێرگیش گلادباخ-ی ئه‌ڵمانیا له چالاكییه‌كدا دامه‌زراندنی «بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ»یان ڕاگه‌یاند.
لاوانی كوردی ئه‌ورووپا ئه‌مڕۆ له شاری بێرگیش گلادباخ-ی ئه‌ڵمانیا له چالاكییه‌كدا دامه‌زراندنی «بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ»یان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ له شاری بێرگیش گلادباخ-ی ئه‌ڵمانیا لاوانی كوردی ئه‌ورووپا به درووشمی «به فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ خۆت ڕێكخه و ئازاد ببه» كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕیان ساز كرد.
كۆنگره‌كه كاتژمێر ١٢ به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان و وته‌ی كردنه‌وه‌ی كۆنگره ده‌ستی پێكرد. دواتر دیوانی كۆنگره هه‌ڵبژێردرا و په‌یامی پیرۆزبایی خوێندرانه‌وه. دیوانی كۆنگره‌كه ڕایگه‌یاند: «ئه‌مڕۆ لێره ڕێكخستنێكی نوێ داده‌مه‌زرێنین. له كه‌سایه‌تیی لاوانی كوردی ئه‌ورووپادا بۆ هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژووییه. سه‌ره‌ڕای زه‌خت و هه‌ڕه‌شه‌كان، ئه‌مڕۆ ئێمه له ئه‌ڵمانیا كۆنگره‌ی خۆمان ساز ده‌كه‌ین.»
له كۆنگره‌كه‌دا به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی لاو، یه‌كێتیی خوێندكارانی كوردستان (YXK)، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كوردستان له ئه‌ورووپا (TJK-E)، ڕێكخراوی لاوانی پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا و هاوپشتیی لاوانی چه‌پ وته پێشكه‌ش كران. دواتریش په‌یامی ڤیدیۆیی لاوانی شۆڕشگێڕی سویسرا و كه‌ته‌لۆنیا پێشكه‌ش كرا.
لاوان به درووشمی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» و «بێ سه‌رۆك ژیان نابێت» به‌رده‌وامن له كۆنگره‌كه.
s.m