له به‌یاننامه‌كه‌دا ته‌ژه‌ئا ڕایگه‌یاند، هێزه مێتیڤگه‌ره‌كان له دژی گه‌لی كورد بوونه‌ته یه‌ك، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌كێتیی گه‌لی كورد و به‌هێزكردنی به‌رخۆدانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌یه.
«له دژی داگیركاری و خیانه‌ت یه‌كگرن»
له به‌یاننامه‌كه‌یدا بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد (TJA - ته‌ژه‌ئا) ئیدانه‌ی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌كات و ڕایگه‌یاندووه: «پێشتر له باكوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان ئێمه له‌گه‌ڵ زۆر ڕێكخستن له‌پێناو یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی كورد كۆبووینه‌وه. له گفتوگۆكاندا فكری هاوبه‌ش په‌یدا بوو و ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ی كوردی به فكر و هزری جیاواز په‌یدا بوون. ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندیی كوردانه. ئێمه وه‌ك ته‌ژه‌ئا ئه‌م بانگه‌وازه ده‌كه‌ین؛ له دژی خیانه‌ت، داگیركاری، دڕندایه‌تی و هێرشه‌كانی دژ به ته‌ڤگه‌ری ئازادی تێبكۆشن و خۆڕابگرن. پێویسته به‌زووترین كات په‌ده‌كه (پارتیی دیموكراتیی كوردستان)، یه‌نه‌كه (یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان) و لایه‌نه دیموكراته‌كان ئه‌م بڕیاره هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و له دژی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئازادیی كورد یه‌كگرن.»
s.m