بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ لە ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا
بزووتنەوەى گەنجانى شۆرشگێڕ (دەگەهە - DGH) بە بۆنەى ٤٠هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە لە ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا.
بزووتنەوەى گەنجانى شۆرشگێڕ (دەگەهە - DGH) بە بۆنەى ٤٠هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پەکەکە لە ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا.
دەستەى بەڕێوەبەریى گشتیى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ لەبارەى چالاکییەکەیانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە "دەستەیەکمان بە ناوی زەکی شەنگالی-یەوە لە چەندین ناوچەى ئیستەنبول لە مانگی تشرینى دووەمدا چەندین چالاکییان ئەنجامداوە. چالاکییەکان لە دژی عەمبارێکى کەرەستەى کارەبایى، ٢ کارگە و ٣ ئۆتۆمبێل ئەنجامدراون".
راشیانگەیاندووە، لە ناوچەى ئاڤجلار عەمبارێکى کەرەستەى کارەبایى لەلایەن دەستەى زەکى شەنگالییەوە ئاگری تێبەردرا و لە ئەنجامدا عەمبارەکە بە تەواوی سوتا.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە چالاکییەکى تری دەستەى زەکى شەنگالی دا لە ناوچەى بەی ئۆغڵو ٣ ئۆتۆمبێل سوتێنران.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ٢٠ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨دا لە ناوچەى توزلار کارگەیەکى دروستکردنى بۆیاخ و لە ٢٢ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨دا لە ناوچەى گەبزە لە کۆجالی کارگەیەکى تری دروستکردنى پالێت ئاگریان تێبەردرا و لە ئەنجامدا ئەو ٢ کارگەیە بە تەواوی سوتان.
ر.م