بنەماڵەى ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانى داواکارى گشتییان کرد

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ٣ زیندانیى تر لە دوورگەی ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان و زیندانییەکانى تر بکەوێت، سەردانى داواکارى گشتی بورسایان کرد.

محەمد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەر مەزڵوم دینچ پارێزەری رێگەپێدراوى بنەماڵى ئۆجالان بۆ ئەوەى سەردانى ئیمراڵی بکەن لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

بۆ جاریکی تر محەمد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەر مەزڵوم دینچ پارێزەری رێگەپێدراوى بنەماڵى ئۆجالان بۆ ئەوەى سەردانى ئیمراڵی بکەن لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

هەروەها پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار و سەبیحە ئاکتاش خوشکی ڤەیسەڵ ئاکتاش لە رێگەى پاریزەرەکانیانەوە داواى بینیى براکانیان کرد لە زیندانى ئیمراڵی.

ک٠ش