بنەماڵەکان بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانى داواکاری گشتییان کرد

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ٣ زیندانى تر لە ئیمراڵی بۆ ئەوەى بتوانن سەردانى ئیمراڵی بکەن و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

محەمەد ئۆجالان و فاتمە ئۆجالان برا و خوشکی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، و مەزڵوم دینچ پارێزەری بنەماڵەى ئۆجالان بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدەن سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

هەروەها پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، سەبیحە ئاسلان خوشکی وەیسەڵ ئاکتاش لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە سەردانى داواکارى گشتییان لە بورسا کرد بۆ ئەوەى ئەوانیش بتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

دوێنێ داواکاریى پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن رەتکرایەوە

دەنگیز چیچەک، ئیبراهیم بیلمەز و موحەڕەم شاهین پارێزەرانى ئۆجالان دوێنێ بۆ جاری ٧٦٦هەم سەردانى داواکارى گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد و داواى ئەنجامدانى چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئۆجالان کرد، بەڵام داواى پارێزەران لەلایەن داواکارى گشتییەوە رەتکرایەوە.

ر.م