بنەماڵەکان بەرەو ئیمراڵی کەوتنەڕێ

محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خزمانى ٣ زیندانیی تری ئیمراڵی بۆ چاوپێکەوتنى جەژن بەرەو ئیمراڵی کەوتنەڕێ.

محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بۆنەى جەژنەوە خواستبووی بچێت بۆ ئیمراڵی و بۆ ئەوەش رۆژی هەینیى رابردوو لە رێگەى پارێزەرەکانییەوە سەردانى داواکارى گشتیى کۆماریى لە بورسا کردبوو.

هەروەها خزمانى زیندانییەکانى تر لە ئیمراڵی؛ پۆڵات یڵدرم برای حەمیلییە یڵدرم، ئەمین کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار و سەبیحە ئاسلان خوشکی وەیسی ئاکتاش-یش لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە سەردانى داواکاری گشتییان کردبوو بۆ ئەنجامدانى دیدار.

دواى ئەوەى داواکارى گشتی لە بورسا وەڵامی ئەرێنیی دایەوە، بنەماڵەکان سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ چوون بۆ بنکەى جەندرمەى گەملیک و لەوێیەوە بەرەو ئیمراڵی کەوتنەڕێ.

ر.م