بنەماڵەکان دەیانەوێت بۆ جەژن سەردانى ئیمراڵی بکەن

بنەماڵەى ئۆجالان و بنەماڵەى ٣ زیندانى تر لە زیندانى ئیمراڵی، سەردانی داواکاری گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد بۆ ئەوەى بۆ جەژنی رەمەزان بچن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە کەسوکاری خۆیان بکەوێت.

 بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە دەیانەوێت بچن بۆ ئیمراڵی و بۆ ئەوەش لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد.

بنەماڵەى زیندانییەکانى تر لە ئیمراڵی، حەمیلییە یڵدرم، عومەری خەیر کۆمار و وەیسی ئاکتاش-یش لە رێگەى پارێزەرەکانیانەوە سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد و تاوەکو لە جەژندا بچن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە کەسوکاری خۆیان بکەوێت.

ر.م