به به‌رخۆدان به‌ره‌و ستراسبۆرگ
ڕێپێوانی درێژی باسه‌ل - ستراسبۆرگ له ڕۆژی چواره‌میدا به‌رده‌وامه. به‌شداران هه‌نگاو به هه‌نگاو له ستراسبۆرگ نزیك ده‌بنه‌وه و سڵاو له مانگرتوان ده‌كه‌ن.
ڕێپێوانی درێژی باسه‌ل - ستراسبۆرگ له ڕۆژی چواره‌میدا به‌رده‌وامه. به‌شداران هه‌نگاو به هه‌نگاو له ستراسبۆرگ نزیك ده‌بنه‌وه و سڵاو له مانگرتوان ده‌كه‌ن.
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له مانگرتنه‌كان كه له‌پێناو ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی و گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیانپێكردووه، ڕێپێوانێكی درێژ له شاری باسه‌ل تا ستراسبۆرگ ده‌ستی پێكردووه.
ڕێپێوانه‌كه ئه‌مڕۆ له ڕۆژی چواره‌مدا به‌رده‌وامه. به‌شداران له شاری مه‌یه‌نهایم-ی فه‌ڕه‌نسا به سروودی «چه‌رخی شۆڕش» ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد. ئه‌ندامانی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) پێشه‌نگایه‌تیی ئه‌م ڕێپێوانه ده‌كه‌ن و به‌شداربوان درووشمی «گۆشه‌گیری ده‌شكێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارن له چالاكییه‌كه‌دا سڵاویان ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن و مانگرتوانی دیكه كرد و گوتیان، به‌رخۆدان گۆشه‌گیری ده‌شكێنێت. ڕاگه‌یه‌نرا سیاسه‌تمه‌دار، هونه‌رمه‌ند، په‌رله‌مانتارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل به‌شدارییان كردووه له ڕێپێوانه‌كه.
s.m