به‌ره‌ی گه‌لی دیموكراتیكی ئه‌هواز به‌رپرسیاره‌تیی خۆی له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند
به‌ره‌ی گه‌لی دیموكراتیكی ئه‌هواز به‌رپرسیاره‌تیی خۆی ڕاگه‌یاند له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر مه‌ڕاسیمی سه‌ربازی له شاری ئه‌هوازی ئێران.
به‌ره‌ی گه‌لی دیموكراتیكی ئه‌هواز به‌رپرسیاره‌تیی خۆی ڕاگه‌یاند له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر مه‌ڕاسیمی سه‌ربازی له شاری ئه‌هوازی ئێران.
به‌بۆنه‌ی «هه‌فته‌ی پاراستنی پیرۆز» ئه‌مڕۆ له زۆر شاری ئێران مه‌ڕاسیمی سه‌رباز ڕێكخران. مه‌ڕاسیمی سه‌ربازی شاری ئه‌هواز بوو به ئامانجی هێرشێكی چه‌كداری.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پارێزگاری پارێزگه‌ی خوزستان كه ئه‌هواز ناوه‌نده‌كه‌یه‌تی، ١٠ سه‌رباز كوژراون و ٢١ كه‌سیش بریندار بوون.
له دوای هێرشه‌كه، به‌ره‌ی گه‌لی دیموكراتیكی ئه‌هواز به‌رپرسیاره‌تیی خۆی له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند. ئه‌و ڕێكخراوه ڕاگه‌یه‌نراوێكی كورتی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «شه‌ڕڤانه شۆڕشگێڕه‌كانی به‌ره‌ی گه‌لی دیموكراتی ئه‌هواز به‌یانیی ئه‌مڕۆ له دژی ده‌وڵه‌تی ویلایه‌تی فیقهیی داگیركه‌ر چالاكییه‌كی سه‌ركه‌وتوویان كردووه. شه‌ڕڤانه‌كانمان له به‌ره‌ی ئه‌هوازی شۆڕشگێڕ و تێكۆشه‌ر بوێرانه له دژی داگیركه‌ره‌كانی ویلایه‌تی فیقهی چالاكییه‌كی گه‌وره‌یان كردووه. له چالاكییه چه‌كدارییه شۆڕشگێڕانه‌كه‌ماندا زۆر سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ویلایه‌تی فیقهیی داگیركه‌ر كوژران.»
s.m