به‌هۆی بارانی به‌خووڕ زیان به گونده كوردنشینه‌كانی ئه‌رمه‌نستان گه‌یشت
له هه‌رێمی ئه‌له‌گه‌ز-ی ئه‌رمه‌نستان گونده‌كانی كوردان به‌هۆی بارانی به‌خووڕ زیانی زۆریان پێگه‌یشت.
له هه‌رێمی ئه‌له‌گه‌ز-ی ئه‌رمه‌نستان گونده‌كانی كوردان به‌هۆی بارانی به‌خووڕ زیانی زۆریان پێگه‌یشت.
له گونده‌كانی ده‌رك، چامشڤان، سیپان، ئاڤشین و كوروبۆگاز-ی سه‌ر به هه‌رێمی ئه‌له‌گه‌ز له ئه‌رمه‌نستان كه دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، بارانی به‌خووڕ باری و به‌هۆیه‌وه زیان به ڕێگه و زه‌ویی هاوڵاتییان گه‌یشت.
ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته دانیشتوانی گونده‌كان و كۆمسیۆنی تۆماركردنی زیانه‌كان كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕاسپێردراوه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی بڕی زیانه‌كان كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، كۆمسیۆنه‌كه به گونده‌كاندا گه‌ڕا و بڕی زیانه‌كانیان دیاریكرد و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌وڵه‌ت قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوان ده‌كاته‌وه.
s.m