به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ڕه‌یحانلی ٣ كه‌س كوژران
له ناوچه‌ی ڕه‌یحانلیی سه‌ربه پارێزگه‌ی هاتای، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ٣ كه‌س كوژران.
له ناوچه‌ی ڕه‌یحانلیی سه‌ربه پارێزگه‌ی هاتای، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ٣ كه‌س كوژران.
كاتژمێر ١٣ی ئه‌مڕۆ له كۆڵانی محه‌مه‌د عاكیف ئه‌رسۆی ئۆتۆمبێلێكی پارككراو ته‌قییه‌وه. تا ئێستا نه‌زانراوه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه چی بووه. پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش ئاگری ته‌قینه‌وه‌كه‌یان كوژانده‌وه.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ده‌ركه‌وت ٣ كه‌س كه له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون سووتاون و گیانیان له‌ده‌ست داوه.
s.m