مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ پۆلیسی هه‌رێمی ڕاین وێستفالیای باكوور له ئه‌ڵمانیا، گه‌نجێكی كوردی به ناوی ئامه‌د ئه‌حمه‌د كه خه‌ڵكی شاری عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستانه، له‌سه‌ر داوای پۆلیسی هامبۆرگ ده‌ستگیر كرد. هه‌رچه‌نده ئه‌و گه‌نجه تۆمه‌ته‌كانی پۆلیسی ڕه‌تكردبوویه‌وه، به‌ڵام دادگه بڕیاری به‌ندكردنی دابوو.
ڕۆژی ١٧ی ئه‌یلوول له به‌ندیخانه‌ی شاری كلێفه-ی سه‌ر به دۆسلدۆرف ئاگر له‌و ژووره كه‌وته‌وه كه ئامه‌د ئه‌حمه‌د-ی تێدا به‌ندكرابوو و ناوبراو به ڕێژه‌یه‌كی زۆر سووتا. به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆخوم ژیانی له‌ده‌ست دا و بڕیاره ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی بكرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا پۆلیس بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئه‌و گه‌نجه ویستوویه‌تی خۆی بكوژێت، به‌ڵام هێشتاش لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
s.m