به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ ٣٠ كرێكار له ئامه‌د بریندار بوون
له ناوچه‌ی لجه-ی سه‌ربه پارێزگه‌ی ئامه‌د له باكووری كوردستان ئۆتۆمبێلێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری كرێكاران وه‌رگه‌ڕا، له ئه‌نجامدا ٣٠ كرێكار بریندار بوون.
له ناوچه‌ی لجه-ی سه‌ربه پارێزگه‌ی ئامه‌د له باكووری كوردستان ئۆتۆمبێلێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری كرێكاران وه‌رگه‌ڕا، له ئه‌نجامدا ٣٠ كرێكار بریندار بوون.
مینی‌بووسی كرێكارانی وه‌رزی كه له ئامه‌ده‌وه به‌ره‌و شاری ئۆردوو كه‌وتبووه‌ڕێ، جڵه‌وی خۆی له‌ده‌ست دا و له گه‌ڕه‌كی ئابالیی ناوچه‌ی لجه وه‌رگه‌ڕا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ٣٠ كه‌س بریندار بوون. برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران و برینی چه‌ند كرێكارێك سه‌خته.
s.m