به‌ڕێوه‌به‌رێكی شاره‌وانیی ئووپسالا پشتگیری له مانگرتوانی كورد ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له شاره‌وانیی ئووپسالا پشتگیری خۆی بۆ چالاكییه‌كانی دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له شاره‌وانیی ئووپسالا پشتگیری خۆی بۆ چالاكییه‌كانی دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ڕاگه‌یاند.
تۆبیاس سمێدبێری به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له شاره‌وانیی ئووپسالا-ی سوێد ڕایگه‌یاند، ئه‌و پشتگیری له گه‌لی كورد و له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌كات له‌و مانگرتنه‌ی ده‌ستیان پێكردووه.
سمێدبێری ڕایگه‌یاند، «ئه‌مڕۆ هه‌زاران ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له توركیا له لایه‌ن ڕژێمی سته‌مكار خراونه‌ته زیندانه‌كان. ئه‌و كه‌سانه هیچ تاوانێكیان نه‌كردووه، له‌به‌رئه‌وه زیندانی كراون، چونكه كوردن. پێویسته كۆتایی به فشاره‌كانی سه‌ر له‌یلا گیوڤه‌ن، ئۆجالان و هه‌موو گه‌لی كورد بهێنرێت. پێویسته سوێد و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زه‌خت له توركیا بكات. نابێ ڕێ به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ بده‌ین.»
تۆبیاس سمێدبێری هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و و پارتیی چه‌پ پشتیوانی له له‌یلا گیوڤه‌ن، عه‌بدوڵا ئۆجالان و گه‌لی كورد ده‌كه‌ن.
s.m