بووڵدان: ئەردۆغان لە دەمیرتاش دەترسێت

هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە پەروین بووڵدان ئەوەی خستە ڕوو کە ئاکەپە دەبێت بڕوات و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان لە ٢٥ی حوزەیران/٢ی پووشپەر کۆتایی بە ئاکەپە و ئەردۆغان دەهێنن.

ڕێکخستن-ی هەدەپە-ی مووش لە چۆارچێەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەر لە شاری مووش میتینگێک-ی دەیان هەزار کەسییان ڕێکخست.

' دەبێت گەلی مووش خاوەنداریەتی لە سەندوقەکان-ی دەنگدان بکەن'

پالێوراوی هەدەپە  گولیستان کۆچێیگیت لە نێو ئاپۆڕای جەماوەردا ئامادە بوو وتی:"  دوێنێ لێرەدا میتینگ بەڕێوە چوو، سەرەڕای ئەوەی کە لە شارەکانی دەورووبەر بە ئۆتۆمبێل خەڵکیان هێناببوە ئەم مەیدانە بەڵام دیسان نەیان توانی مەیدانەکە پڕ بکەن. بۆ ئەوەی کە ئەو کەسانەی کە دوێنێ لێرەدا قسەیان دەکرد هیچیان بۆ وتن نەبوو. تاکە شتێک کە وترا ئەویش ، باسی شەڕ، باسی کوشتن، هەبوویە  گەلی مووش نەچوون بەدەمیانەوە.

بەڵام ئێمە لێرەدا بەلێن دەدەین کە ببینە وەڵامدەری ئێوە و کارە ناتەواوەکەی ٧ی حوزەیران/١٧ی جۆزەردان تەواو بکەین. گەلی مووش بڕیاری خۆی داوە و دەڵێت تەواو. ئێمە شتێکی زێدەمان ناوێت  ئێمە مافی خۆمانمان دەوێت. دەبێ ئێوەش خاوەنداریەتی لە سەندوقەکان و دەبگەکانی خۆتان بکەن.

' بووڵدان: گەلی مووش کار و گەشەیان دەویت'

لە میتینگەکەی مووشدا هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە پەروین بووڵدان ئامادە بوو و سڵاوی هەڤالانی هەدەپەی پێشکەشی گەلی مووش کرد. بووڵدان ئەوەی خستە ڕوو کە ئەمڕۆ مووش ڕەنگین و ڕازاوەیە و وتی:" بە هۆی ئەوەی کە ئێوە لێرەن  من سێ سڵاوی جودام بۆ ئێوە هێناوە.  من سلاویکم لە بەندیخانەی کاندێریا لە لایەن بوورجۆ چەلیک ئۆزکان بۆ ئێوە هێناوە. من سلاویکم لە ئەورووپا لە لایەن ئەحمەد سەڵدرێم بۆ ئێوە هێناوە. من سڵاوێکم لە مانیسیا لە لەیەن بەربژێری خۆمان سەری سالک بۆ ئێوە هێناوە. ئێمە باش دەزانین کە گەلی مووش زۆرترین ئێش و ئازاری لە دەستی دەسەڵاتەکەی ئاکەپە کێشاوە.ڕوبەڕووی ئینکار کردن و قڕکردن بووەتەوە. بوورجو چەلیک-یان لە کچە ٣ ساڵانەکەی و گەل دابریوە و رەوانەی بەندیخانەیان کردووە. بەرێز ئەحمەد یەلدرێم کە نوینەری ئێوە لە ئەنکارا بوو  بە بیانووی ئەوەی کە بێ ڕێزی بە سەرۆک کۆمار کردووە مافی نوێنەرایەتییان لێسەندرایەوە. بەلام ئیستا لە پەرلماندا کەسیک نەماوە کە بێڕێزی بە سەرۆک کۆمار نەکردبێ. ئەکێک لەو کەسانەی کە زۆرترین بێ رێزی بە ئەردۆغان دەکات سەرۆکی مەهەپەی دەڵەتی باخچەڵییە. بەڵام ئەوان شەریکن."

بووڵدان ئاوەها درێژەی بە قسەکانی دا: " گەلی مووش ناتوانن کشتوکاڵ بکەن. کاسبکارانی مووش ناتوانن کاسبی بکەن. گەلی مووش  بەبێکاری وفەقیری تێکۆسانی خۆیان دەکەن. سەرۆک کۆمار دەڵێت کە  دەیەویت فڕۆکەخانە دروست بکات. گەلی مووس فڕۆکەخانەیان ناویت. کاریان دەوێت. بۆچی خەلکی مووش کاریان فڕاندنی (اف ١٦) یە،. گەلی تورکیا و گەلی مووش شەڕیان ناوێت.کار و گەشەی ئابووری-یان دەوێت. ئێمە بانگەوازی ئاشتیمان کرد ڕەوانەی زیندان کراین. ئێمە وتمان چارەسەری ئەوان ئێمەیان دەستگیرکرد. ئاوەها بیریان دەکردەوە کە ئەتوانن کۆتایی بە ئێمە بهێنن. بەڵام نازانن کە هەرچی ئێمە دەگرن ئێمە زۆرتر دەبین."

'هیچ کەس ناتوانێت حاشا لە شۆناس-ی کورد بکات'

بووڵدان ئاماژەی بە هاوپەیمانی ئاکەپە ومەهەپە کرد و وتی،" ئێمە باش دەزانین کە هاوپەیمانیەتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ دوژمنایەتی کوردانە. وتیان کە بەردیک لەسەر دیوارەکان و سەرێک لە سەر جەستەیان نەهێڵین. تا ئەوان ڕێز لە ئیرادە وکەرامەتی ئێمە نەگرن ئێمەس هیچ ڕێزێکیان لێ ناگرین. هیچ هێزیک ناتوانێت کە شۆناس و ناسنامە و کلتوری کورد ئینکار بکات. گەلی کورد هیچکات سەری دانەنەواندووە و هیچکات بۆ ئەردۆغانیش سەر دانانەوێنێت."

' ئەردۆغان لە دەمیرتاش دەترسێت'

ئەردۆغان لەناو خەویشدا دەمیرتاش دەبینێت، کاتێک کە دەچێتە ترابزۆن و دەڵێت کە من لە توکاتم . کاتێک دەچێتە هەر شاریک دەڵێت من خەڵکی ئەو شارەم.لەبەر ئەوەی کە لە سەیاسەت و زیرەکی دەمیرتاش دەترسێت ، ناوی شارەکان و مێزووەکەی تێکەڵاو دەکات. بەهۆی ترس لە دەمیرتاشە کە ئەوی لە بەندیخانەدا بەدیل گرتووە.  پاڵێوراوانی سەرۆک کۆماری  پارتەکانی دیکە شار بەشار دەگەڕن و دەلین دەمیتتاش لە زیندانی ئەدەرنەیە."

بووڵدان لە کۆتاییدا داوای کرد کە لە کاتێک دەچنە سەر سەندوقەکانی دەنگدان سوور، نیسێبین، گەڤەر، عەفرین، دایکا و ئەو شتانەی کە ئاکەپە  بەسەر کوردستانیدا هێناوە لە بیر نەکەن و ٤ نوێنەرەکەی هەدەپە بنێرنە پەرلمان.

بووڵدان دەستنیشانی کرد کە ئیستا کاتی کۆتایی هێنانە بە دەسەلاتداری ئاکەپە و مەهەپە.

ک-ش