بووڵدان: ئێمە بۆ سەرکەوتن کار دەکەین

پەروین بووڵدان هاوسەڕۆکی گشتی هەدەپە،ئەوەی خستە ڕوو کە ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە لە ئیستانبوول دوو میلیۆن دەنگ بەدەست بهێنن.

بووڵدان وەبیری هێنایەوە کە ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ دەرفەتێکی گەورەیە و هەموو کورد پشتیان لە ئاکەپە کردووە و وتی،" بۆ ئەوەی کە هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا سەر بکەوێت، بە بەهێزی بچێتە ناو پەڕلمان، دەبێت هەموومان بە سەختی کاری بۆ بکەین."

پەروین بووڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە ئەمرۆ لە گەڕەکی ئیسەنیوورت-ی ناوچەی سووڵتان قازی- ئیستەنبول  بەشداری کرد لە کردنەوەی بنکەی هەڵبژاردنی هەدەپە. بووڵدان لە لایەن هاووڵاتیانەوە بە دروشمی " تۆ دەتوانی" و ئاڵای هەدەپە پێشوازی لێکرا.بووڵدان ئاشکرای کرد کە هەڵبژاردن چارەنووسی گەلانی تورکیا دەگۆڕێت. بووڵدان وەبیری هێنایەوە کە ئەو هەڵبژاردنە بۆ گەڵانی تورکیا دووایین دەرفەتە.

بووڵدان ئەوەی وت کە یەکەمین شوین کە ئاکەپە تێیدا شکەست بخوات ئیستەنبولە و وتی؛" بۆتانی، قارادەنیزی و سەرحەدییەکان کە لە ئیستەنبول ژیان دەکەن، ئێمە بەڵێنمان بە هەموویان دابوو سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەلداغ، ئێمە بەڵێنمان دابوو لە کاتی 'قەدەغەی کۆڵانەکاندا' بەرخۆدانیان کردبوو. ئێمە دەبێت ٢٤ی حوزەیران /٣ی پووشپەرلەسەر بەلێنەکانی خۆمان بمێنینەوە و وەلامی شیاو بدەینەوە."

' ئەمجارە بەهێزتر بچێنەوە پەرلمان'

بووڵدان وتی،" ئەو داوایە نە تەنیا لە کورد، گەنج. ژن؛ لە ٧ سال تا ٧٠ ساڵان بە ژن و پیاوهەیە . ئێمە بۆ ئەوەی کە ستەمی ئەم پیاوە ستەمکارە تیکبشکێنین هەستاوینە سەرپێ. ئێوە بۆ ئەوەی کە دەمیرتاش لە بەندیخانە ڕاگیروە، کەوتوونەتە سەر ڕێگا. سەرەرای هەمو فشار ، گرتنی پارلمانتار و ئەرکدارکردنی قەیومەکان بۆ شارەوانییەکان، ئێمەس ئەمجارە بەهێزتر بچینەوە بۆ پەرلمان.

ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە لە ئیسەنبول ٢ میلیۆن دەنگ مسۆگەر بکەین."

' کورد پستیان کردووەتە ئەردۆغان'

لە کۆتاییدا بوولدان دەربارەی ئەوەی کە هەدەپە لە ژێر ڕیژەی پارلماندا بمێنێتەوە وتی:

تا ئیستا هیچ هێزێک نەیتوانیوە هەدەپە لەناو سەندوقەکاندا بشاریتەوە. ئەو توانەیان نییە. هەوویان بۆ ئەوەی کە دەنگی کوردان مسۆگەر بکەن کار دەکەن. دەیانەوێت بە دەنگی کورد مەهەپە بهێننە پەرلمان. ئیتر کورد پشتی لە ئەردۆغان کردووە. چیدیکە ئەردۆغان ناتوانیت لە  هیچ بەشێکی کۆمەلگە دەنگ مسۆگەر بکات. باوەڕمان بە ژنان، گەنجان و گەلەکەی خۆمان هەیە، ئێمە سەر دەکەوین."

 بووڵدان بە وتنەوەی "یان سەرکەوتن یان سەرکەوتن کۆتایی بە قسەکانی هێنا و بنکەئ دەنگدانی هەدەپەی بە فەرمی کردەوە.

ک-ش