په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردندا، له مێردین بوو. بووڵدان به‌شداری كرد له كۆبوونه‌وه‌ی گه‌ل له قۆسه‌ر و گوتی: «ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یران زوڵم و زۆرداری سه‌ر ئێمه كۆتایی پێدێت. له ٢٤ی حوزه‌یراندا زاڵم و مه‌زڵووم دێنه به‌رانبه‌ری یه‌ك و مه‌زڵوومه‌كان سه‌رده‌كه‌ون.»
«ئاكه‌په ماوه‌ی ١٦ ساڵه زوڵم له كورد، تورك، عه‌ره‌ب و سریانی ده‌كات. زمانی ئێمه قه‌ده‌غه كرا، به‌ڵام هه‌رگیز له به‌رانبه‌ر ئه‌وان سه‌رمان شۆڕ نه‌كرد. ئێمه هه‌میشه خۆمان ڕاگرت.»
«هیچ هێزێك به كورد ناوێرێت»
بووڵدان ڕایگه‌یاند: پێشتر نكۆڵییان له ئێمه ده‌كرد، ئێستاش هه‌مان شت ده‌كه‌ن. ئاكه‌په كه نكۆڵی له كوردان ده‌كات، هه‌رگیز ناتوانێت شتێك به ئاینده‌ی ئه‌م گه‌له ببه‌خشێت. چی پێویست بێت، ئێمه خۆمان به‌ده‌ستی دێنین. هێزی هیچ كه‌سێك به گه‌لی كورد ناوێرێت. هیچ كه‌سێك ناتوانێت زمانی گه‌لی كورد قه‌ده‌غه بكات.
«پارته‌كه‌مان له‌پێناو داهاتوو، ئاشتی و ئازادی تێده‌كۆشێت. له‌م جوگرافیایه‌دا سنووری هه‌ژماركردنی ئێش و قوربانییه‌كان نییه. ئێمه له په‌یوه‌ستبوونی ئێوه به محه‌مه‌د سنجاره‌كان و مووسا عه‌نته‌ره‌كان ئاگادارین. گه‌لی مێردین و گه‌لی قۆسه‌ر پێویسته به‌باشی بڕیاری خۆی بدات، ده‌ستی خۆتان بخه‌نه سه‌ر ویژدانتان. ئێمه ده‌زانین و باوه‌ڕمان به‌خۆمان هه‌یه؛ له ٢٤ی حوزه‌یراندا گه‌لی مێردین له‌پێناو منداڵ و گه‌نجه‌كانی خۆی، ده‌نگ به هه‌ده‌په ده‌دات.»
«له‌پێناو داهاتوو ده‌نگ به هه‌ده‌په و ده‌میرتاش بده‌ن»
په‌روین بووڵدان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ستنیشانی كرد، كه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م وه‌ڵاته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، نكۆڵی له دۆزی كوردان ده‌كه‌ن. ئازاره‌كانی ئه‌م گه‌له‌یان نه‌بینی. هه‌ستیان به ئازاره‌كانی ئه‌م گه‌له نه‌كرد له‌نێو دڵی خۆیاندا. بۆیه ده‌بێ ئێمه یه‌كێتیی گه‌لی كورد بونیاد بنێین. گوتیشی: ٢٤ی حوزه‌یران بۆ ئێمه ڕۆژێكی مێژوویی، سه‌ركه‌وتن و هیوایه.
«ته‌نیا هه‌ده‌په نییه، له هه‌مان كاتدا كاندیدی ئێمه بۆ سه‌رۆك كۆماری هه‌یه. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئارامی، ئازادی، دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌م وه‌ڵاته دێنێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له‌پێناو داهاتووی توركیا، له‌پێناو دادپه‌روه‌ری ده‌نگێك بۆ ده‌میرتاش و ده‌نگێك بۆ هه‌ده‌په.»
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان گوتی: ئێمه كاندیده‌كانی مێردین سه‌ره‌تا به خودا ده‌سپێرین، دواتریش به ئێوه. من باوه‌ڕم وایه كه گه‌لی مێردین ٦ كاندیدی هه‌ده‌په ده‌نێرنه په‌رله‌مان.
s.m