بوڵدان: یان دیموکراسی، یان فاشیزم

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، یان دیموکراسی، یان فاشیزم! کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگا لەسەر ئەم دووانە بڕیاری خۆی بدات و وتی، "لە قۆناغی نوێدا بوێرتر دەبن."

٣مین کۆنفڕانسی گەورەی پارتی دیموکرتی گەلان (هەدەپە) بە دروشمی 'هەدەپەیەکی بەهێز، تێکۆشانێکی بەهێز' لە ئەنقەرە ئەنجامدرا. لە هەموو تورکیا ٦٠٠ کەس بەشداریان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد. ئەنجامەکانی کۆنفڕانسەکانی ٦ هەرێم لە کۆنفڕانسە گەورەکەی ئەمڕۆدا تاوتوێدەکرێن. ئەنجامەکانی کۆنفڕانسە گەورەکەی ئەمڕۆش لە ٤مین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپەدا کە بڕیارە ٢٣ی شوبات ئەنجامبدرێت، تاوتوێدەکرێن و بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

'قۆناغێکی بوێرتر و بە بڕیار'

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆنفڕانسەکەدا قسەی کرد و وتی، "پارتەکەمان نەخشەی نوێی خۆی رووندەکاتەوە و بەو ئامانجە نیقاشی فراوان و گرنگ ئەنجامدەدەین. باس لە کەموکورتەیکانمان دەکەین. ئامانجەکەمان و هێڵی سیاسی خۆمان دیاریدەکەین. لە بەهێزکردنی ڕێکخستنی خۆمان تا فراوانکردنی دەستوەردانی کۆمەڵایەتی، لە هەموو جێگایەک بە پڕۆسەیەکی نوێ تێکۆشانمان بەهێز و بەڕێکخستن دەکەین و بوێر و بە بریار دەبین"

'سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنین'

بوڵدان ڕاشیگەیاند، بێگۆمان کەموکورتیان هەیە. کارەکان و سەرکەوتنەکان هیچ کاتێک تێرکەر نابینن و وتی، " ئێمە هەموو کاتێک بەرەو ئامانجەکانمان دەڕوین. هەوڵ دەدەین سەرکەوتنی گەورەتر بەدەستبهێنین. پڕۆسەی دەسەڵاتداری دیموکراسی یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانمانە. دەزانین بەرپرسیاریمان قوڕسە. دەیبینین. ئێمە بە پێی ئەو داواکاریە کار دەکەین و تێکۆشین بەرێکخستن دەکەین و سیاسەتی دیموکراتیکی کۆمەڵایەتی پەیڕەو دەکەین."

'کاتی بڕیاردانە'

بوڵدان ڕاشیگەیاند، سیاسەتی هەدەپە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ستراتیژی دەبێت و وتی، "فاشیزم ناوەستێت، ئەو کاتە ئێمەش ناوەستین. هەنگاو بەرەو دواوە نانێین. بە هەنگاوەکانمان تێکۆشانی کۆمەڵایەتی دەکەین. یان دیموکراسی یان فاشیزم. یان ڕۆناکی یان تاریکی. یان ئازادی یان دیلگرتن. یان ئازادی بۆ ژنان، یان دەسەڵاتی پیاو. کاتی ئەوە هاتووە، کۆمەڵگا بڕیار لەسەر ئەوانە بدات."

'تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری فراوانتر دەبێت'

بوڵدان باسی لە فشار و زۆردەستی بەرامبەر ژنان کرد و ڕایگەیاند تا مافی ژیانی ژنان نەدرێت، ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکان لەدژی دەسەلاتداری پیاو تێدەکۆشن.

بوڵدان وتی، "تا ئیرادەی کورد بە دەستی قەیومەکان دەستبەسەر بکرێت. گەلی کورد بە یەکێتی لەدژی ئەم زوڵمە وەک کاوەی ئاسنگەر دەوەستێتەوە و بەرخۆدان دەکات. باجەکەی چی بێت ژنان هیچ کاتێک دەست لە سیستمی هاوسەرۆکایەتی هەڵناگرن. گەلی کورد لەدژی فشاری نەتەوە دەوڵەت یەکێتی نەتەوەی خۆی بەهێز دەکات. تا گۆشەگیری بشکێنرێت، تێکۆشانی گەلەکەمان لەدژی گۆشەگیری فراوانتر دەبێت و بە تەئکیدی گۆشەگیری تێکدەشکێنن. تا هێرش لەدژی عەلەوی، ئایینەکانی تر، بەهاکان و بوونی گەلان هەبێت، تێکۆشانی هابەش بەردەوام دەبێت. گرنگترین هێزی گوڕانکاری ئەم قۆناغە هەدەپەیە. هەرچەند هەوڵ بدەن کەممان بکەنەوە، زیاتر دەبین.

کۆنفڕانسەکە بە قسەکانی سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بەردەوامە...

ف.ق