بڕیار درا ده‌میرتاش ئازاد نه‌كرێت
دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بڕیاری دا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئازاد نه‌كرێت.
دادگه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بڕیاری دا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئازاد نه‌كرێت.
دانیشتنێكی دیكه‌ی نۆزده‌مین دادگه‌ی سزاقورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په به‌ڕێوه‌چوو. له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیار درا كه ده‌میرتاش ئازاد نه‌كرێت و له زینداندا بمێنێته‌وه. بڕیاریشه دانیشتنی داهاتووی دادگه له ١٢-١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌ر له‌وه‌ی دادگه بڕیار بدات، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له میانه‌ی به‌شداریكردنی له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگه له ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و دیمه‌نه‌وه، ڕایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئێوه ده‌یده‌ن دیاره.
ده‌میرتاش گوتی: «هه‌تا ئه‌مڕۆ داوای ئازادكردنم نه‌كردووه و ئێستاش داوای ناكه‌م. ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئێوه ده‌یده‌ن دیاره. من داوای ئازادكردن ناكه‌م. داوا ده‌كه‌م پارێزه‌ره‌كانم مافی قسه‌كردنیان پێبدرێت.»
دواتر دادگه به بیانووی ئه‌وه‌ی «به‌ڵگه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی كردوویه‌تی به‌هێزه» بڕیاری دا ده‌میرتاش له زیندان بمێنێته‌وه و ئازاد نه‌كرێت.
s.m