په‌روین بووڵدان به‌زۆر ده‌برێته به‌رده‌م دادگه
ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، دادگه بڕیاری دا بووڵدان به‌زۆر ببرێته به‌رده‌م دادگه.
ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، دادگه بڕیاری دا بووڵدان به‌زۆر ببرێته به‌رده‌م دادگه.
دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه‌یی كردنی په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخراوی تێرۆریستیی چه‌كداری» له هه‌ژده‌مین دادگه‌ی سزاقورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو.
بایرام ئارسلان پارێزه‌ری په‌روین بووڵدان به‌شداری كرد له دانیشتنه‌كه و ده‌ستنیشانی كرد، په‌روین بووڵدان په‌رله‌مانتاره و به گوێره‌ی خاڵی ٨٣ له ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ده‌بێ بڕیاری «وه‌ستانی دادگه‌یی كردن» بدرێت. گوتیشی، به گوێره‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵبژێردراوی گه‌لن، نابێ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت تا په‌رله‌مان بڕیار ده‌دات.
دادوه‌ر نه‌جاتی كایاكۆزو ئه‌م داواكارییه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. سه‌رۆكی دادگه بڕیاری دا كه هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په به‌زۆر به‌شداری پێبكرێت له دانیشتنی دادگه‌دا و دانیشتنه‌كه‌شی دواخست.
s.m