بڕیاردرا یوکسەکداغ لە بەندیخانەدا بمێنێتەوە

دادگاییکردنی فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە جارێکی دیکە دواخرا.دانیشتنی دادگایی فیگەن یوکسەکداغ کە وابڕیاربوو ئەمڕۆ لە دادگای سزای قورسی ئەنقەرەدا بەڕێوەبچێت دواخرایەوە.

یوکسەکداغ بەهۆی دژوار بوونی دۆخی بەندیخانە  و هەروەها لەبەرئەوەی مافی بەرگری کردنی لێ زەوت کرابوو، لە دانیشتنی دادگادا ئامادە نەبوو.

ڕوکەن گولاگچی، پارێزەری یوکسەکداغ ڕایگەیاند: دەبێت یوکسەکداغ ئازاد بکرێت و لە تەندروستی تەواودا ببرێتە بەر دەم دادوەر.

دادگای باڵای تورکیا بەبێ ئەوەی گوێ بۆ بەرگرینامەکەی یوکسەکداغ بگرێت، دانیشتنی دادگاکەی دواخستەوە و بڕیاریدا کە دادگاییکردنەکەی لە ڕۆژی ٢٤ی ئەیلوول/٣ی ڕەزبەر بەڕێوەبچێت.

ک-ش