بۆ جاری ١٠هەم تویتەری ئاژانسى هەواڵى فورات داخرا

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر جارێکیتر ئەکاونتى فەرمیى بەشی تورکیى ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF)ی لە تویتەر داخست.

ئەکاونتى“@FratHaberAjansi”  بەشی تورکیی ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) پێشتر لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە بلکۆک کرابوو و جارێکیتر لەلایەن ئاژانسەکەمانەوە کرایەوە، بەڵام دەوڵەتى تورکیا ئەمجارەش ئەکاونتى تویتەرەکەمانى داخست.

ئێستا خوێنەرانى بەشی تورکیى ئاژانسەکەمان دەتوانن بۆ بینیى هەواڵەکانى ئاژانسەکەمان سەردانى ئەکاونتی  “@ANFyeni”لە تویتەر بکەن.

ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF) لە زۆرێک لە ناوچەکانى جیهان لەگەڵ رۆژنامەنووسان، وێنەکێشان و پسپۆڕاندا کار دەکات. بەشەکانى سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و زانستی و هەواڵى هەیە و هەواڵەکانى بە ٨ زمان لەوانە زمانى کوردی (هەر دوو زاراوەى کرمانجی و سۆرانی)، تورکی، ئینگلیزی، سپانیۆلی، ئەڵمانی، عەرەبی، فارسی و رووسی بڵاو دەکاتەوە.

ر.م