بۆ جاری ٧٦٩هه‌مین داوای سه‌ردانی ئۆجالان كرا
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، بۆ جاری ٧٦٩هه‌مین داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی، بۆ جاری ٧٦٩هه‌مین داواكارییان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی بوورسا كرد.
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان جه‌نگیز یوره‌كلی، مه‌زڵووم دینچ و ڕازیه توورگووت به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه داواكارییه‌كیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتیی له شاری بوورسا كرد.
له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه به‌بیانووی لاوه‌كی ٧٦٨ جار دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. پێشتر بیانووه‌كان بریتی بوون له «كه‌ش و هه‌وا ناله‌باره، كه‌شتی خراپه...هتد» له ساڵی ٢٠١٦ به‌دواوه بیانووی «باری نائاسایی»شیان زیاد كردووه.
s.m