بۆ دەنگدان لە باکووری کوردستان و تورکیا تەنها یەک هەفتە کات ماوە . پرۆسەی دەنگدانیش لە ئەوروپا بەردەوامە. لە برۆکسل-ی پایتەختی بەلجیکا، دوو ڕۆژە پرۆسەی دەنگدان دەستیپێکردووە.چاودێرانی هەدەپە لە ناوەندەکانی دەنگدان جەخت لە گرنگی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ دەکەن و دەڵێن کوردستانیان وگەلی تورکیا لە ئەورووپا، هەرچۆنێک بووە دەبێت دەنگی خۆیان بدەن.
نوێنەری فیدراسیۆنی عەلەویەکان-ی ئەورووپا فاتمە بینجی کە یەکێکە لە چاودێرانی هەدەپەیە، ئاماژەی بەوەکرد کە پرۆسەی دەنگدان لە بەلجیکا دوو ڕۆژە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت.بینجی ئەوەی خستە ڕوو
فاتمە جەختی لەوەش کردەوە کە ڕێژەی دەنگدەران لە ئاستی چاوەڕوانی ئەواندا نیە و بانگێکی بەم شێوەیەی لە دەنگدەران کرد:
"با ئەو هەوڵانەی دەدرێن بە بێ هۆکار نەمێننەوە. دەبێت هەرچۆنێک بووە گەلەکەمان دەنگی خۆیان بدەن. دەنگێک بۆ هەدەپە و یەکێکیش بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش".
یەکێکی تر لە چاودێرانی هەدەپە لە سەر سەندوقەکانی دەنگدان بەناوی عاریفە سۆیسورێن سەرنجی ڕاکێشایە سەر گرنگی هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەڕ و وتی،" بۆئەوەی هەدەپە بەربەستی سەدا ١٠ تێپەڕ بکات، دەبێت هەرچۆنێک بووە گەلەکەمان بڕۆنە سەرسندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن".
داود کەسکین یەکێکی ترە لە چاودێرانی هەدەپە و وتی "پرۆسەی دەنگدان ماوەی دوو ڕۆژە لە برۆکسل باش بەڕێوەدەچێت، بەڵام بۆئەوەی بگەین بە ئامانجی خۆمان، دەبێت هەرچۆنێک بووە هەموو کەس دەنگی خۆی بەکار بینێت".
ک-ش