به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA)، یه‌كه‌مین دادگه‌ی جێبه‌جێكاری شاری بوورسا له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتیی بوورسا بڕیارێكی نوێی ده‌رباره‌ی ئۆجالان و زیندانییه‌كانی دیكه‌ی دورگه‌ی ئیمڕاڵی هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و ڤه‌یسه‌ل ئاكتاش ده‌ركردووه.
له بڕیاره‌كه‌دا كه ٦ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\١٥ی خه‌رمانان دراوه، دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان و زیندانییه‌كانی دیكه‌ی دورگه‌ی ئیمڕاڵی بۆ ماوه‌ی ٦ مانگی دیكه قه‌ده‌غه كراوه.
له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتیی بوورسا، یه‌كه‌مین دادگه‌ی جێبه‌جێكاری بوورسا ١١ سزای جۆراورجۆری له ماوه‌ی ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٩ بۆ ئۆجالان بڕیوه‌ته‌وه و بڕیاری ده‌سته‌ی دیسپلین له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ساڵی ٢٠٠٩ی ئۆجالان كه ١٥٦ لاپه‌ڕه‌یه، وه‌ك بیانوو پیشان دراوه.
بیانوویه‌كی دیكه‌ی داواكاری گشتی وه‌هایه: «(...) دیداره‌كانی پێشتری ئه‌و سزادراوانه‌ی ئه‌ندامی ڕێكخستن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیاندا له ڕاگه‌یاندندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، سزادراو عه‌بدوڵا ئۆجالان له دیداره‌كانیدا فه‌رمانی كردووه و به‌م شێوه‌یه ڕێكخستنی به‌ڕێوه‌بردووه. له دیداره‌كانی نێوان سزادراوان و پارێزه‌ره‌كاندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه پارێزه‌ران له‌نێوان ڕێكخستن یان ئه‌ندامی ڕێكخستنی تاوانباردا له‌پێناو ئامانجی ڕێكخستنه‌كه نێوانگیریی ڕاگه‌یاندنیان كردووه، له دیداره‌كانی سزادراو عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیدا فه‌رمانی وه‌ها دراون كه تاوانن.»
دادگه‌ریی توركیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزه‌راندا كراون رێنمایین بۆ په‌كه‌كه و باسیان له‌وه كردووه: «سزادراو له ڕێی سزادراوانی دیكه‌ی هه‌مان به‌ندیخانه ده‌توانێت ڕێنمایی بدات...» به‌م بیانوانه داوای كردووه دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان و زیندانییه‌كانی دیكه بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ قه‌ده‌غه بكرێت.
یه‌كه‌مین دادگه‌ی جێبه‌جێكاری بوورساش داواكارییه‌كه‌ی داواكاری گشتی قبووڵ كرد. هه‌رچه‌نده له یه‌كه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی بوورسا تانه له‌و بڕیاره‌ی دادگه درا، به‌ڵام تانه‌كه په‌سه‌ند نه‌كرا.
چۆن ده‌كرێت دیداری به‌ر له ١٠ ساڵ بكرێته بیانوو؟
داواكاری گشتیی بوورسا و دادگه‌ی بوورسا ئاشكرایان نه‌كرد كه ئایا بۆچی ته‌نیا دیداره‌كانی نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٩یان به‌بنه‌ما گرتووه و بۆچی باسیان له دیداره‌كانی نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٥ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا نه‌كردووه. ئایا بۆچی دیداره‌كانی ١٠ ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌كرێنه بیانوو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دیداری ئه‌مڕۆ؟
له ساڵی ٢٠١١ به‌داوه دیدار ئه‌نجام نادرێت
داواكارییه‌كانی پارێزه‌ران بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان هه‌تا ئێستا هه‌میشه به بیانووی «خراپی باری كه‌شوهه‌وا»، «كه‌شتی خراپه»، «كه‌شتی نوێده‌كرێته‌وه» و «باری نائاسایی» ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه. له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ به‌دواوه ئۆجالان ناتوانێت پارێزه‌ره‌كانی ببینێت.
سزای دیسپلین
دوایین جار محه‌مه‌د ئۆجالان و فاتمه ئۆجالان-ی برا و خوشكی عه‌بدوڵا ئۆجالان له ڕێی پارێزه‌ر مه‌زڵووم دینچ ڕۆژی ٢١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ داواكاریی سه‌ردانی ئیمڕاڵییان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی بوورسا كرد. به‌ڵام ئه‌م داواكارییه بۆ جاری ٩٤هه‌مین په‌سه‌ند نه‌كرا. ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌یه بیانووی ئه‌م جاره گۆڕدرا.
داواكاری گشتی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی سزای دیسپلین كه ١٤ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ بۆ ئۆجالان بڕاوه‌ته‌وه، ناتوانن مۆڵه‌تی چاوپێكه‌وتن بده‌ن. ده‌رباره‌ی سزاكه نه خانه‌واده‌ی ئۆجالان و نه پارێزه‌ره‌كانیشی ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه. خانه‌واده‌ی زیندانییه‌كانی دیكه‌ی هه‌مان به‌ندیخانه؛ هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و ڤه‌یسه‌ل ئاكتاش-یش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست داواكارییان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام به هه‌مان بیانوو داواكه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه.
s.m