بۆ هەر یەک لە شەهید زیلان و هەڵمەت و قاسم ئەنگین چالاکی بەڕێوە چوو

ئاماری چالاکیەکانی مانگی حوزەیران بۆ یادی هەر یەک لە شەهیدان زیلان (زەینەب کناجی)، هەڵمەت (دیار غەریب) و قاسم ئەنگین  (ئیسماعیل نازلیکول) ئاشکرا کرا.

لە بارەی ئەو چالاکیانەی لە مانگی حوزەیران لە لایەن یەکینە جیاوازەکانەوە ئەنجام دراون، راگەیێنراوێکی هاوبەش بڵاو کرایەوە و تێدا جەخت کرایەوە کە، لە کەسایەتی هاوڕێ زیلان، هەڵمەت و قاسمدا کە لە رێگای ئازادی کورددا تێکۆشانیان کرد، یادی هەموو شەهیدانی ئەم رێگایە دەکەنەوە.

بە پێی راگەیێنراوە هاوبەشەکە چالاکی یەکینە جیاوازەکان بەم شێوەیەیە:

'یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز'

لە ناوچەی سووری ئامەد لە نزیک پارکی ئەنزەلا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبیلێکی سەربازی لە جۆری ئەقرەب. دوو پۆلیسی دوژمن بریندار بوون.   

٢ی حوزەیران لە ناوچەی ئارتەمەتانی شاری وان ناوەندێکی باز و لە ناوچەی توشبا ئۆتۆمبیلێکی فاشیستان سووتێنرا.

'یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان'

٢ی حوزەیران لە ناوچەی گازی عوسمان پاشا مارکێتێک و ئۆتۆمبیلێکی تایبەت بە مارکێتەکە کە هی نۆکەرانی ئاکەپە بوو، سووتێنران.

٥ی حوزەیران لە ناوچەی سووری ئامەد لە سەری کۆڵنی مەلیک ئەحمەد لە دژی چەتەی داگیرکەران کە دەوریەیان هەبوو، بە بۆمبی دەستی چالاکیەک بەڕێوە چوو.

٥ی حوزەیران لە گەڕەکی زیا گۆکالپی ناوچەی سووری ئامەد خانوویەک کرایە ئامانجی چالاکیەکان کە تایبەت بوو بە شوێنی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر. لەو چالاکیەدا دوو ئۆتۆمبیل کە بۆ بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بەکار دەهێنرا، سووتێنران.

'یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید کاوە گارزان و شەهید مۆردەم ماکو'

٥ی حوزەیران یەکینەکانمان لە سەیران تەپەی ناوچەی توشبای شاری وان، لە دژی پۆلیسێکی مەدەنی کە گەنجانی بۆ کاری جاسووسی هان دەدا، چالاکیەک بەڕێوە چوو. هەمان رۆژ دوای چالاکیەکەیان، یەکینەکەمان لە گەڕەکی گازیی توشبا، ئۆتۆمبیلی جاشێکیان سووتاند.

٧ی حوزەیران لە باکرکوی شاری ئەستەنبول ٨ ئۆتۆمبیلی لایەنگرانی ئاکەپە سووتێنران.

٨ی حوزەیران لە کومکاپیی ناوچەی فاتیحی ئەستەنبول، خانوویەک کە ماددەی هۆشبەری تێدا دەفرۆشرا، سووتێنرا. خانووەکە کەوتە بارێکەوە کە ئیدی ناتوانرێت بکار بهێنرێت.

'یەکینە تۆڵەی شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت'

٩ی حوزەیران لە ناوچەی باشاک شەهری ئەستەنبول لە دژی پڕۆژەیەک بە ناوی "باچەی میلەت" کە لە هەوڵی کردنەوەیدا بوون، چالاکیەک بە بومبی دەستی بەڕێوە چوو.

'یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید هێلین مووش'

٩ی حوزەیران لە ناوچەی جەیهان و ساریامی شاری ئەدەنە ئاگر لە پوش و پەڵاشی زەویەک بەردرا و زەویەکە سووتێنرا.

'یەکینە تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد'

١٠ی حوزەیران لە نزیک دەرگای یەکەمی فڕۆکەخانەی سەربازی لە ناوچەی باغلاری ئامەد، لە دژی ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی بە تەقەمەنی دەستی چالاکیەک بەڕێوە چوو. دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس شوێنی چالاکیەکەیان گەمارۆدا، لە دژی هێزەکانی پۆلیس، لە کۆڵانەکان بە تەقەمەنی دەستی چالاکیتر بەڕیوە چوو.

'یەکینەی تۆڵەی شەهید باران دەرسیم'

لەدژی هێزەکانی پۆلیس لەبەرانبەر شارەوانی کایاپنار بە تەقەمەنی دەستی چالاکی ئەنجامدراوە.

١٠ی حوزەیران یەکینەکانی شەهید ساکینە جانسز قوڵەی پاسەوانەکانی سەربازی کۆلۆردیای ٧ی یەنیشەهریان سووتاند.

'یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سەما کۆچەر'

١٠ی حوزەیران لە سیتی مارانگۆزی یەنیدۆغانی ئەدەنە ٢ ئۆتۆمبێڵ و پێشانگایەکی قەنەفەی فاشیستەکان سووتێنراون و بوونەتە خۆڵەمیش و پێشانگاکە و ئۆتۆمبێڵەکە ناتوانرێت بەکاربهێنرێن.

'یەکینەکانی تۆڵەی شەهید هێلین موراد'

١١ی حوزەیران لە ناوچەی مەنەکشەی ئەدەنە لەدژی زەویەکانی نۆکەرانی ڕژێمی فاشیست چالاکی ئەنجامدراوە و زەویەکانیان بوونەتە خۆڵەمێش.

١٣ی حوزەیران لە ناوچەی ئەرنەڤوتلوی ئەستەنبوڵ ٢ ئۆتۆمبێڵ سووتێنراون.

'یەکینەکانی تۆڵەی شەهید رزگار فارقین'

١٤ی حوزەیران لەدژی ماڵی جاشی گەورە عەبدوڵلا ئاڵتمیش لە گەڕەکی گوندوغدوی ئیپەکیوڵی وان بە تەقەمەنی دەستی چالاکی ئەنجامدراوە.

١٦ی حوزەیران لەدژی ئۆتۆمبێڵی نادر ئانتیکایا ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی مەهەپە لە وان چالاکی ئەنجامدرا و سووتێنراوە.

'یەکینەکانی تۆڵەی شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان'

١٩ی حوزەیران لە ناوچەی سیلیڤری ئەستەنبوڵ بارهەڵگرێک، لە ناوچەی ئەرنەڤوتلو ٣ ئۆتۆمبێڵ سووتێنراون. لە ناو بازاری ڕامی کۆگایەکی (خۆراکی دوژمن) سووتێنراوە.

٢٢ی حوزەیران لە ناوچەی بسملی ئامەد دوو کارگەی نۆکەران سووتێنراون.

٢٠ی حوزەیران لە ناوچەی بەیکۆزی ئەستەنبوڵ ئۆتۆمبێڵێکی 'فاشیست و نۆکەران' سووتێنراوە.

'یەکینەکانی تۆڵەی شەهید عەلیشێر کۆنیا و شەهید ساڤاش ئامەد'

٢٦ی حوزەیران لە گەڕەکی ئەسکەندەر پاشای ناوچەی سووری ئامەد لەدژی پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە ناوەندی تەندروستی دەمێننەوە و کردووانە بە بارەگا  بە بۆمب و چەکی سووک چالاکی ئەنجامدراوە.

٢٦ی حوزەیران لە فلکەی ئینینوی دەریێ چیێ ئامەد لەدژی پۆلیس و پاسەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بارەگای شارەوانی سووریان داگیرکردووە بە بۆمب و چەکی سووک چالاکی ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا پۆلیسێک و پاسەوانێک برینداربوون.

'یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز'

٢٥ی حوزەیران لە ناوچەی فارقینی ئامەد لەدژی باڵەخانەی قایمقامی نوێ لە تەنیشت باڵەخانەی ئاسایشی پۆلیس بە تەقەمەنی و مۆلۆتۆف چالاکی ئەنجامدراوە. زیان بەر باڵەخانەکە کەوتووە، بەڵام ژمارەی بریندارەکان نەزانراوە.

٢٦ی حوزەیران لە ناوەندی فارقین لە کۆڵانی پشت باڵەخانەی شارەوانی ئۆتۆمبێڵێکی سەربازانی داگیرکەری تورک سووتێنرا و بووە خۆڵەمێش

'یەکینەکانی تۆڵەی شەهید شەڕزان جوودی'

٢٧ی حوزەیران لە ناوچەی ڕێیا ئارمووشی وان ئۆتۆمبێڵێکی غازی سروشتی سووتێنرا.

٢٩ی حوزەیرن لە ڕێگای فەنەریۆڵی ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ چالاکی لەبەرانبەر کافتریایەکی هاوکارەکانی دەسەڵاتی فاشیست ئەنجامدرا و گۆڕەپانی کافتریاکە سووتێنرا.

ز.ش – ف.ق