بۆ یادى شەهیدانى گوڵان پێشبڕکێیەکی تۆپی پێ بەڕێوەچوو

لە شارى بەرلینی پایتەختى ئەڵمانیا و لە کەسایەتیى شەهید ناڤدار سەرحەددا بۆ یادى شەهیدانى مانگى گوڵان (ئایار) پێشبڕکێیەکى تۆپى پێ بەڕێوەچوو.

لە شارى بەرلینی پایتەختى ئەڵمانیا و لە کەسایەتیى شەهید ناڤدار سەرحەددا بۆ یادى شەهیدانى مانگى گوڵان (ئایار) پێشبڕکێیەکى تۆپى پێ بەڕێوەچوو.

پێشبڕکێکە لەلایەن گەنجانى (ئازاد – بەرلین)ەوە رێکخرابوو. ئیبراهیم ئۆزسولار باوکى شەهید ناڤدار سەرحەد، نوێنەرانى ناڤدەم (NAV-DEM)، ئەنجوومەنى ژنانی دەستان (DEST DAN)، پەیەدە لە بەرلین و ژمارەیەکى زۆر لە کوردستانیان بەڕێوەچوو.

٢٠ تیپى تۆپی پێ بەشداری پێشبڕکێکە بوون و لە ئەنجامدا تیپى کورد – پۆستزدام سەرکەوتنى بە دەستهێنا. خەبات سپۆر بوو بە دووەم و ماڵی بەیرێ-ش پلەى سێیەمى بە دەستهێنا.

ئیبراهیم ئۆزسولار باوکى شەهید ناڤدار سەرحەد، نوپەل مونزور بە نوێنەرایەتیى بزووتنەوەى ژنانى کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا  TJK-E) و سینان ئۆنال سیاسەتمەدارى کورد، خەڵاتەکانیان بەسەر تیپە براوەکاندا دابەش کرد.

پێشبڕکێکە بە دروشمەکانى "شەهید نامرن" و "بژى سەرۆک ئاپۆ" کۆتایى پێهات.

ر.م