بۆچی لەم کاتەدا نێچیرڤان بارزانی له تورکیایه؟
هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و هەڵبژاردنی شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ، نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته ئەنقەرە.
هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و هەڵبژاردنی شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ، نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته ئەنقەرە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ئەمرۆ گه‌یشته توركیا و بڕیاره له‌گه‌ڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه.
ئەم سه‌ردانه لە کاتێکدایە له دوای ڕیفراندۆمەکەی باشووری کوردستان ئه‌ردۆغان به‌فه‌رمی لەگەڵ هیچ بەرپرسێكی هەرێمی کوردستان دیداری ئەنجام نەداوە. سه‌رنج ڕاکێشە ئه‌ردۆغان له كاتێكدا پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی دەکات کە تەنها یەک ڕۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیسته‌نبووڵ. هه‌روه‌ها ئه‌م دیداره هاوكاته له‌گه‌ڵ هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باشووری كوردستان.
بەشێک لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایه سەردانەکەی بارزانی لەم کاتەدا بە ئامانجی کۆکردنەوەی دەنگی کوردانە بۆ حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان. محەمەد کیانی ئەندامی خوولی دوومی پەرلەمانی عێراق با ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت، «سەردانەکەی نێچرڤان بارزانی لەم کاتەدا بەمەبەستی کۆکردنەوەی دەنگی کوردانە بۆ حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان.»
گیانی گوتیشی، «پەدەکە و ئاکەپە بەرژەوه‌ندیی هاوبەشیان هەیە. په‌ده‌كه بوونی خۆی لە بوونی ئاکەپەدا ده‌بینێته‌وه. ئاکەپە کۆمەڵێك ئەرکی بە په‌ده‌كه سپاردووه. یەکەم: تورکیا په‌ده‌كه‌ی ئەرکدار کردووە بۆ ئەوەی ئاسته‌نگ بۆ هەڵبژارنی پارێزگاری کەرکووک دروست بکات. دووه‌م: په‌ده‌كه دژایەتی پەکەکە بکات. سێیەم: لە هەڵبژاردەنەکاندا په‌ده‌كه لە تورکیا و باکووری کوردستان هانی کوردان بدات بۆ ئه‌وه‌ی دەنگ بە ئاکەپە بدەن.»
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له به‌رانبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی په‌ده‌كه بۆ ئاكه‌په‌ی ده‌كات، ئاکەپە هاوکاری پەدەکە دەکات بۆ ئەوەی لە ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستاندا بمێنتەوە. بەو شێوه‌یه‌ش ڕێ لە دیموكراتیبوونی باشووری کوردستان دەگرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر هه‌رێمی خواكورك و ده‌ڤه‌ری برادۆستی باشووری كوردستان، ڕژێمی ئاكه‌په زوو زوو بانگهێشتی كاربه‌ده‌ستانی باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌یان كرد.
s.m