"بێده‌نگی ئەوروپا جگە لە مانگرتنی ناکۆتا هیچ ڕێیەکی تری بۆ نەهێشتینەوە"

مانگرتووەکانى ستراسبۆرگ ماوەى ٣٧ رۆژە لە پێناو نەهێشتنى گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کود و پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن و داواکانى لە مانگرتندان.

کاردۆ بۆکانی یەکێکە لە مانگرتووەکانى ستراسبۆرگ و خاوەن نامەی دکتۆرایە لە تیۆری سیاسی و پسپۆر لە پرسی کورد. مامۆستای فەلسەفە / تیۆری سیاسی بوو له‌ ساڵانی ٢٠١٣ - ٢٠١٦ لە زانکۆی دبلن. نوسەری کتیبی :Social Communication and Kurdish Political Mobilisation in Turkey  و ئێستاش بە بڵاوکردنەوەى وتارێک لە بەشی ئینگلیزی ئاژانسەکەمان، کە لەلایەن نەجیبە قەرەداغییەوە کراوە بە کوردی، باس لە ئامانجی چالاکیی مانگرتنەکەى خۆی و هەڤاڵەکانى دەکات.

ئەنجامدانی مانگرتن چالاکیەکی نافەرمانی مەدەنییە لە دژی ناعەدالەتی، ستەم و زۆرداری. چالاکییەکی سادەیە. بۆ داواکانی پێویستی بە کەرەستە و سەفەربەری نییە. هەموو کەسێک دەتوانێ ئەنجامی بدات بێ ئەوەی کە پێویستی بە سەرچاوەیەکی ئەوتۆ هەبێت. لە هەمان کات دا کارێکی پڕمەترسیە کە پێویستی بە هێزی  ئیرادە، پێداگری و دۆزێکیڕەوایە کە مرۆڤ ئامادەیە لە پێناوی دا بمرێت.

وەک گروپێکی پێکهاتوو لە ١٥ کەسلە ئاکادیمیی، رۆژنامەوانو پەرلەمانتار لە ١٧ ی دیسەمبەری ٢٠١٨ ەوە لە ستراسبۆرگ دەستمان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. ئامانجی ئەم چالاکیە بۆ هەڵگرتنی ئەو گۆشەگیریە نامرۆییە بەردەوامەیە کە دەوڵەتی تورک بەسەرڕێبەری گەلیکورد عەبدوڵا ئۆجالان دا سەپاندوویەتی.

لە ساڵی ١٩٩٩ ەوە ئۆجالان لە زیندانێکی تاکەکەسی ئیمرالی زیندانی کراوە، ئەو زیندانییەکی سیاسی ئاسایی نییە.

یەکەم: لە هەمووی گرنگتر ئەو ئاکتۆرێکی سیاسییە کە لە لایەن ملیۆنان کوردەوە وەکڕێبەرێکیڕەوای خۆیانی دەبینن کە هەموو ژیانی تەرخان کردووە بۆ ڕزگاری گەلەکەی لە داگیرکەرانی دڕندەیڕژێمەکانی تورکیا، ئێران، سوریا و عێراق.

دووەم: ئەو تیۆریسیانێکی سیاسیە کە بەشداریەکی هەمەلایەنەی هەیە لە مەسەلە فەلسەفیەکانبۆ وەرچەرخانی دەوڵەت و گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی. فەلسەفەی سیاسی ئەو بوو کە شێوەی بەو پێشکەوتنانە داوە لە ڕۆژئاڤاکە لەسەر بنەمای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، فرەکەلتوری و فێمینیستییە و بووەتە مایەی پەسەندی کۆمەڵگە پێشکەوتنخوازەکانی جیهان.

سێیەم: زیاترین دەنگی بیستراوە لە تورکیا لە پێناوی ئاشتی دا. لە ساڵی ١٩٩٣ ەوە مشتومڕی لەسەر ئاشتی و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە تورکیا کردووە. پەکەکە بە رێبەری ئەو، هەشت جار ئاگربەستی یەکلایەنەی ڕاگەیاندووە و دوو جار هێزەکانی گەریلای بۆ دەرەوەی سنوور کشاندووەتەوە بۆ باکوری عێراق لە پێناوی ئاشتیدا. بێدەنگکردنی کەسایەتیەکی سیاسی وەک ئۆجالان بێدەنگکردنی تاکە دەنگێکە لە تورکیا کە دەتوانێ ئاشتی بەرقەرار بکات.

لە ڕووی بابەتیەوە، ئەوڕێبازە سەربازییەی تورکیا بە بەردەوامی گرتوویەبەر لە دەیەکانی ڕابردوو سەلماندوویەتی کە رێبازێکی بەفیڕۆچووە. ئەگەر تورکیا بیتوانیایە پرسی کورد بە رێی سەربازی یەکلابکاتەوە دەکرا لە ساڵانی ٨٠ کان ئەو رێبازە سەرکەوتووبێت، تەنانەت بەر لەوەش نەک ئێستا.

بەو ئیلهامەی کە فەلسەفەی ئۆجالان و ئەو رێکخراوەییەی کە لە چوارچێوەی رێبەرایەتیەکەی ئەودا، پەکەکە و گەلی کورد گەیشتۆتە هێز و کاریگەریەکی ئەوتۆ کە دەولەتی تورک بە هیچ شێوەیەک توانای لە ناوبردنی نییە. بزوتنەوەی کورد بەو فەلسەفە پێشکەوتنخواز و خۆخۆبەڕێوەبەرییە خۆی گەیاندووەتە گەلانێکی خاوەن پاشخان و بۆچوونی جیاواز و ئاستی هاوپەیمانیی لە هەرچوارلای جیهان. ئەنجامدانی ئەم مانگرتنە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، ئاستی ناوازەی ئەو  بزوتنەوەیە نیشان دەدات لە نێو کۆمەڵگەی کورددا.

یەکەمجار مانگرتنی ناکۆتا لە ٧ نۆڤەمبەری ٢٠١٨ ەوە لە لایەن پەرلەمانتاری کورد لەیلا گیوڤەنەوە لە زیندانی (ئامەد) تورکیا دەستی پێکرد. لە ماوەیەکی کورت دا بە زیندانەکانی تر و هەموو بەشەکانی کوردستان و ئەوروپادا بڵاوبوویەوە. داوای مانگران بەوانەی ئێمەشەوە لێرە لە ستراسبۆرگ هەمان شتە. زۆر سادە و کردەییە. لە ڕاستیدا مایەی شەرمەزارییە بۆ دونیای مۆدێرن کە دەست بدەیتە چالاکیەکی وەها ئەوپەڕگیری بۆ جێبەجێبوونی سادەترین داخوازی. لە هەمان کات دا ئاماژەیە بە قەیرانی دیموکراسی و لەدەستچوونی بەهاکانی مرۆڤ لە دونیای ئەمرۆی ڕۆژئاوادا.

لەوانەیە یەکێک بپرسێت بۆ ژیانی خۆت دەخەیتە بەر مەترسیەوە بۆ داوایەکی ئەوەندە سادە؟  وەڵامەکە سادە و ڕاستەوخۆ لە ڕووە: بێده‌نگی و فەرامۆشی ئەوروپا لە ئاست پرسی کورد بە گشتی و دۆزی ئۆجالان بە تایبەتی چ ئەلتەرناتیڤێکی نەهێشتۆتەوە. ئەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بێچارەیی  ئەوروپا هەیە، فەشەلی دەزگاکانی ئەوروپا، دەزگایەکی وەک سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپایە، لە هەستان بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.

دەزگاکانی ئەوروپا لە قۆناغی ڕابردوودا رۆڵی زۆر بونیادنەریان بینیوە بۆ چارەسەرکردنی ململانێیە ئەتنیکیەکان لە هەموو دونیا. بۆ نمونە یەکێتی ئەوروپا کاری زۆری کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئێرلەندای باکور. بێ هاوکاری یەکێتی ئەوروپا ئەو پرسە مەحاڵ بوو چارەسەر بکرێت. جگە لەوە، ڕێکخراوی ئاسایش و  هاوکاری OSCE بەشداری کرد لە چارەسەرکردنی پرسی ناگۆرنۆ-قەرەباغ و ململانێیەکییەکانی بەڵكان. بەڵام کاتێ دێتە سەر پرسی کورد بە کراوەیی پشتگیری توندوتیژی تورکیا دەکەن لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورکیا نکوڵی لە ناسنامە و کەلتوری کورد دەکات و لەناوی دەبات.  باشترین نمونەی ئەو هاوڕاییە شومەی لەگەڵ تورکیا، تاوانبارنیشاندانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستانە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە. لەگەڵ ئەوەی کە لەلایەن دادگای باڵای بەلجیکا و دیوانی دادی ئەوروپاوە ڕەتکراوەیەوە، بەڵام یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە لە هێشتنەوەی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستەکاندا. ئەوە بە ڕاشکاوی هانی دەوڵەتی تورکیای داوە کە بەردەوام بێت لە ڕێبازی سەربازییانە لەبەرامبەر بە کورد و رێبەرەکەی عەبدولا ئۆجالان.

لە دۆخێکی وادا، لەگەڵ ئەوەی کە داوامان لەیەکێتی ئەروپا نەکردووە کە رێز لە سەروەری یاسا و ئەوڕێسایانە بگرێت کە لە دەزگا یاساییەکانی ئەوروپادا داڕێژراوە، بۆ لابردنی پەکەکە لەو لیستەیە، کە یەکێتیی ئەوروپا پێی وایە داوایەکی عەمەلی نییە و سەختە، داواکەی ئێمە سادەیە، ئەویش هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان و ڕێدان بە خێزان و پارێزەرانی کە بیبینن.

تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان بە دڵنیاییەوە درێژە بە مانگرتنەکەمان دەدەین. تا دوایین سات داکۆکی لەوە دەکەین، مردن پاساوێک نییە کە لە داواکەمان دوورمان بخاتەوە. ئێمە لە دونیایەکدا دەژین ده‌رک بەوە دەکەین کە خۆبەرپرسیار ببینین. هێزی ئەوەمان هەیە بڕیار بدەین کە ئەم جیهانە چۆنە. پاشەکشە لە دیموکراسی بۆ ئێمە مایەی پەسەند نییە، ئێمە بە سادەیی هێلێک ناکێشین بەڵام بێدەنگی و فەرامۆشی نامرۆییانە ڕەتدەکەینەوە.

بە پێویستی دەزانم بڵێم، هەر زیانێکی گیانی بەرپرسیارێتیەکەی لە ئەستۆی سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپایە بەتایبەتی و دەزگاکانی ئەوروپایە بە شێوەیەکی گشتی... بە دڵنیایەوە دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچەوانی دیموکراسیەتی ڕۆژئاوایی و ئەنجامی مەترسیداری دەبێت لەسەرئەوروپا لەکاتێکدا کە ژمارەیەکی زۆر کورد و تورک لەم وڵاتانە دەژین. بۆ ڕێگرتن لەوە هیوادارین کە دەزگاکانی ئەوروپا بەرپرسیارێتیەکانی بەجێبێنێت بۆ رزگارکردنی ئەو گیانانە لە سەر خاکەکەی و گوێ لە بانگەوازی هاوڵاتیانی بگرێت و ئەرکەکانی لە ئاست مافی مرۆڤ و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان پێک بێنێت.

ر.م