بە بۆنەى جەژنى رەمەزانەوە داواى بینینى ئۆجالان کرا

بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد و هەر ٣ زیندانییەکەى تر لە زیندانى ئیمرالی، بە بۆنەى جەژنە پیرۆزەوە داواى ئەنجامدانى دیداریان پێشکەشى داواکارى گشتیى کۆماری تورکیا لە بورسا کرد.

محەمەد ئۆجالان براى عەبدوڵا ئۆجالان، فاتمە ئۆجالان خوشکى عەبدوڵا ئۆجەلان و پارێزەرەکانیان بۆ ئەنجامدانى چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانى داواکارى گشتیى کۆماری تورکیایان لە بورسا کرد.

هەروها پۆلات یڵدرم براى حەمیلییە یڵدرم، عەلی کۆنار برای عومەر خەیرى کۆنار و سەبیحە ئاسلان خوشکى ڤەیسەڵ ئاکتاش، کە ئەوانیش لە زیندانى ئیمراڵیدان، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ براکانیان چوون بۆ سەردانى داواکارى گشتیى تورکیا لە بورسا و داواى ئەنجامدانى چاوپێکەوتنیان لەگەڵ براکانیان کرد.

دوا چاوپێکەوتنى بنەماڵەى ئۆجالان و زیندانییەکان لە ١١ى ئەیلولی ٢٠١٦ / ٢١ى خەرمانان دا بووەوە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا حکومەتى تورکیا ٨٠ داواى بنەماڵەکانیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو زیندانیانەدا رەتکردووەتەوە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام بدەن.

پارێزەرەکانیش لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ / ٥ى گەلاوێژەوە نەیانتوانیوە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام بدەن. پارێزەرەکان لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا ٧٦٢ جار داواى چاوپێکەوتنیان کردووە، بەڵام بە پاساوی "کەش و هەوا خراپە"، "بەلەمەکە خراپە"، "بەلەمەکە چاک نەکراوەتەوە" و "باوردۆخى باری نائاسایى" هەموو ئەو داوایانە رەتکراونەتەوە.

ر.م