"بە دەستگیرکردن و زیندانیکردن هەدەپە کۆتایى پێنایەت"

وتەبێژى کۆمسیۆنى مافی مرۆڤ و مافەکان لە هەدەپە رایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکان شەپۆلی دەستگیرکردن لە دژی هەدەپە زیادیکردووە.

وتەبێژى کۆمسیۆنى مافی مرۆڤ و مافەکان لە هەدەپە رایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکان شەپۆلی دەستگیرکردن لە دژی هەدەپە زیادیکردووە. راشیگەیاند "بە دەستگیرکردن، زیندانیکردن و هەڕەشەى کوشتن ناتوانن بزووتنەوەیەکى سیاسی، کە هێزی خۆی لە گەلەوە وەردەگرێت کۆتایى پێبهینن".

عایشە ئاجار باشاران وتەبێژی کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤ و مافەکان لە پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، لە تورکیا هەموو حیزبە سیاسییەکان بە کادێر و رێکخستنەکانیانەوە خۆیان بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان (خۆجێى و هەرێمی) ئامادە دەکەن، بەڵام دەیانەوێت بە دەستگیرکردن و زیندانیکردن رێگری لە کار و ئامادەکاریى هەدەپە بۆ هەڵبژاردن بگرن.

باشاران راشیگەیاند "چەند رۆژ لەوە پێش گیولای بیلیجی ئەندامى ئەنجوومەنى حیزبەکەمان، مەحفوز گیولەر ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى ناوەندیى هەدەپە، مولکییە بیرتانە پەرلەمانتاری پیشوویى قەرسی هەدەیە، هاوسەرۆکی ناوچەى باتال گازی، ئۆزجان ئاگداش هاوسەرۆکى پێشووی شارەکە، ئەحمەد سەرتاکایا و عەزیز دۆغان، هاوسەرۆکى ناوچەى بەدەپە نەرمین تونجەل و گۆنیل ئۆزتورک ئۆغڵو سەرۆکی لقی کۆمەڵەى مافی مرۆڤیان بەبێ هیچ پاساو و هۆکاریک دەستیگرکردووە.

لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکوم ئێستا بەبێ پسانەوە ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکاریى سیاسی لە دژی ئێمە بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە ١٠ هەزار ئەندام و بەڕێوەبەر و لایەنگرمان دەستگیرکراون و بەلانیکەمەوە سزای زیندانیکردن بەسەر ٥ هەزاریاندا سەپێنراوە.

سەرباری ئەو هیرش قورسانەش ناتوانن رێگری لە حیزبەکان و تێکۆشانەکەمان بکەن. لە بریى هەر ئەندام و بەرێوەبەرێکى دیلکراومان، هەڤاڵانى نوێمان دریژە بە تێکۆشانەکانى ئەوان دەدەن و خاوەنداری لە ئیرادە و مافی گەل و سیاسەتمەدارەکان دەکەن.

بزووتنەوەیەکى سیاسی، کە هێزی خۆی لەگەل وەربگرێت، دەستگیرکردن و زیندانیکردن و هەڕەشەى کوشتن ناتوانێت کۆتایى پێبهێنیت. هاوپەیمانیى ئاکەپە – مەهەپە ئەو راستییە مێژووییە دەبینن و هێشتا زیاتریش لەوەى کە هەیە راستى تر لە ئیرادە و تێکۆشانى ئێمە دەبینن. ئێمە پاشگەزنابینەوە لە تێکۆشان و بەها هەرێمى و گەردوونییەکانمان".

ر.م