بە هۆی ڕێگرییەکانی پەدەکە دایکێک لە مەخمور کۆرپەکەی لەبارچوو

لەبەرگەمارۆی قورس و ڕێگریەکانی پارتی دیمەکراتی کوردستان(پەدەکە) لەسەر ڕێگای کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی(مەخموور) دایکیک کۆرەپەکەی لەبارچوو.

ماوەی ١٧ ڕۆژە گەمارۆی سەختی پەدەکە لە سەرمەخموور بەردەوامە، فاتمە کارا دایکیکی دوو دووگیان لەکاتێکدا باری تەندرووستی تێکدەچیت ویستی بچیتە نەخۆشخانە بەڵام بەهۆیڕیگرتنی پەدەکە نەتوانرا چارەسەریی بۆ بکرێت ولەئەنجامدا کۆرپەکەی لەبار چوو.

بەهۆی ڕێگرتنی پارتی نەخۆش، خوێندکار وکرێکاران ناتوانن سەردانی هەولێربکەن.

لەناوەدنی تەندرووستی مەخموور دەرفەتی چارەسەریی کەمە

دایکە فاتمە ئە ژنە دووگیانە دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکچووە بردوویانە بۆ بنکەی تەندرووستی کەمپ  و وتی: لە ١٩ مانگی تەمووز لەبەر خراپی باری تەندروستیم تێک چوو و سەردانی بنکەی تەندرووستی کەمپم کرد، لە بنکەی تەندرووستی کەمپ لەبەرکەمی دەرفەت و پیداویستی وخراپی باری تەندروستیم نەیان توانی چارەسەرم بۆبکەن و ناردمیانە نەخۆشخانەی هەولێر.

ڕیگەیان پێمان نەدا بێ ڕیزیان کرد و وتیان:" بە قەستی وادەکەین"

 دایە فاتمە ئاماژەی بەوشدا: لەبەر بێ دەرفەت و سەختی دۆخی تەندروستی دکتۆرەکان ناردمیان بۆ نەخۆشخانەی هەولێر و وتی: لەبەر خراپی باری تەندروستیم من لە هۆش خۆـ چووبوم، خوشکەکەم هاوژینکەم  لەگەڵم بوون لە ڕێگای چوون بۆ هەولێر لە بازگەی ئاسایشی پەدەکە ڕیگایان نەدا ئێمە بچین، هەرچەندە ئێمە بەڵگەی فەرمی نەخۆشخانەمان پێ بوو بۆچون بۆ نەخۆشخانەی هەوڵیر بەڵام نزیکە کاتژمێریک لە ڕیگا ئێمەیان ڕاوەستاند هێزەکانی پارتی پیان ڕاگیاندین ناتوانن ڕیگایان بدەن بۆ چوون بۆ نە خۆشخانە. هەرچەندە ئێمە داومان دەکرد لە بەر سەختی دۆخی تەندروستیم ڕیگامان بدرێت کە بچین بۆ نەخۆشخانە، بەڵام پێشمەکرگەکانی بازگەکەی پارتی پێ ڕاگەیاندین:'ئێمە بە قەستی ڕیگای ئێوە دەگرێن دەمانەوێت دەرستان بدەین'. بۆیە ئێمە ناچار بوین بەگەرێنەوە.

'کۆرپەکەی من مرد'

دایە فاتمە بەم شێوەیە بەردەوام دەکات: لە دوای ئەوەی کە کۆرپەکەی من وەفاتی کرد. لەبەر سەختی نە خۆشییکەم و لە دەستدانی کۆرپەکەم ئەوە ١٥ ڕۆژ ناتوانم  هەستمە سەر پێ  و دۆخی تەندروستیم باش نییە. من و بە سەدان نە خۆشی گران هەیە کە پەدەکە ڕیگا نادات بچین بۆ نەخۆشخانە.

'سەرەڕای هەموو هەوڵدانیک دیسان ڕێگا نادەن'

هاوژینی فاتمە کارا مامۆستا سەلاح کارا لەسەر ڕووداوەکە قسەیکرد وتی: ئێمە لەسەرەتا ویستمان لە نەخۆشخانەی کەمپەکە چارەسەری بکەین، بەڵام  ئەو ئیماکانیاتەی لێرە هەبوو بەشی نەکرد لەبەر ئەوە دکتۆر بەڵگەی نەخۆشخانەی بۆ ئێمە ئامادە کردوو ئێمە نارد بۆ نە خۆشخانەی بە شی منداڵ بوونی هەولێر(ولادە) بە بەڵگەکانەوە ویستمان بە شێوازێکی خێراو بە پەلە لە بەر دۆخی نەخۆشەکە بچین بۆ هەولێر بەڵام بازگەی ئاساێشی پدەکە ڕێگەی لێمان گرت.

'بە سەدان نەخۆشمان هەیە، ناتوانن چارەسەری وەربگرن'

هاوسەری فاتمە وتیشی: لەسەر داواکاری ئێمە ئاسایش هاتن نەخۆشەکەی ئێمەیان بینی، بەڵام تەنیا بە گوتنی(قەدەغەیە) ڕیگایان نەدا. لە بازگەی ئاسایشی پارتی قسەی ناشرنیان بەئێمە کرد و بە ئێمەیان وت: ئێوە لەسەر ناوی نەخۆشی دەتانەوی بچنە ناو هەولێرەوە، ئێمە ڕێگا نادەین ئێوە بچن. ' لەگەڵ ئەوەی ئێمە زۆر داواکریمان کرد و گفتووگۆمان زۆر کرد بەڵام هەر ڕیگایان پێمان نەدا هاوژینکەم بچیت بۆ نەخۆشخانە تا دۆخەکە گەیشتە ئەو ئاستەی هاوژینکەم کۆرپەکەی لەو زگیدا مرد .

ک-ش