بە هەزاران کوردستانی خەڵکی ئامەد گەشتەکانیان بۆ دەریای رەش هەڵوەشاندەوە

دوای هێرشكردنه‌ سه‌ر گه‌شتیارانی باشووری كوردستان له‌ ترابزۆن، ١٠ هه‌زار كوردی باكووری كوردستان گه‌شتی خۆیان بۆهه‌رێمی ده‌ریای ڕه‌شی توركیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئورنەسل زیاتر لە دەهەزار کوردی باکووری کوردستان لەکاردانەوە بە هێرشی نەژادپەرەستەکانی تورک لە ترابزۆن بۆسەرگەشتیارانی باشووری کوردستان گەشتەکانی خۆیان بۆ دەریای ڕەش هەڵوەشاندەوە.

چەندڕۆژ پێش ئیستا لە شاری تاربزۆن-ی تورکیا ژمارەیەک لەگەشتیارانی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان لەکاتێکدا ویستیان بە ئاڵای باشووری کوردستان وێنەی یادگاری بگرن لەلایەن  ژماریەک لە نەتەوەپەرەستە فاشیستەکانی تورکەوە هێرش کرایەسەریان .

دوای بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆی ئەم بێ ڕێزی و هێرشەی تورکە فاشیستەکان بۆ سەرهاووڵاتیانی باشووری کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی کوردی باکووری کردستان کە زۆرینەیان لەئامەد نیشتەجێن، سەفەرەکانی خۆیان بۆ دەریای ڕەش و ترابزۆن هەڵوەشاندەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە  هیچ کاردانەوەیەک لەلایەن کاربەدەستانی باشووری کوردستان و هاووڵاتیانەوە ئەنجام نەدراوە و هاووڵاتیانی باشوور بەدەوامن لە گەشت کردن بۆ تورکیا.

ک-ش